10
ئەندرۆید 30, ئاب 2012 1 بۆچوون

7 لە هەرە خۆشترین و بەناوبانگترین یاریەکانی ئەندرۆید گەیمی پێنجەم (Pro Evolution Soccer 12)

لە ڕیزبەندی پێنجەمدا بەناوبانگترین یاری تۆپی پێی  PES 2012مان بۆ داناون ، لەوانەیە زۆربەمان ئەم یاریەمان بە پلەیستەیشن و ئێکس بۆکس کردبێت بەڵام ئێستا ئێوە دەتوانن بە باشترین شێوە لەسەر مۆبایلە ئەندرۆیدەکانتان چێژ لەم یاریە وەربگرن. ئەم یاریە لەلایەن کۆمپانیای کۆنامی هاتۆتە بەرهەم، ئەگەر هێڵێکی ئینتەرنێت کارا بێت لەسەر موبایلەکەت ئەوا هەرگیز بێزار نابیت لە ئەنجامدانی ئەم یاریە چونکە تۆ دەتوانی لەگەڵ هاوڕێکانت بە ئۆنڵاین یاری بکەیت، بردنەوەکانت زۆر بەتام و چێژتر دەبێت کاتێک کە دەتوانی بەرەنگاری هاوڕێکانت ببیتەوە و ئەنجامەکە لەسەر پەڕەی فەیسبوکەکانتان دەردەکەوێت.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/c9fe7b3504-pes2.jpg” width=”512″ height=”288″ lightbox=”yes” align=”center”]

PES 2012 باشترین شێوازی یاریکرنی هەیە لەسەر ئەندرۆید بە بەرەوپێشبردنی تواناکانی گۆڵچی و زیادکردنی کۆمەڵێک ڕەفتار و جوڵەی نوێ ، هەروەها قەرەباڵغیەکی زۆر دەبینرێت لە یاریگاکاندا وە تۆ بە تەواوی نوقم دەبیت لەو زەویەدا.
[image src=”http://imgkurd.com/bwxcha/jpg/ef5fb5b8ee-pes3.jpg” width=”512″ height=”288″ lightbox=”yes” align=”center”]

تایبەتمەندییەکانی ئەم یاریە بریتین لە : تیمە کلاسیکیە نێودەوڵەتیەکان ، ٢٤ تۆپی جۆراوجۆر ، ٦ جۆر کەش و هەوای جیاواز وەک بەفر و باران و ….هتد،  2 شێوازی تازەی یاریکرن بەدی دەکرێت کە : یاریکردنی خێرا و لێدانی ڕاستەخۆن ،١- لەگەڵ یاریکردنی خێرا دەتوانی چێژ لە یاریکردن وەربگری لەچەند خولەکێک دا کاتێک کە بە پەلەیت ، ٢- لێدانی ڕاستەوخۆ ئێستا لەکاتی ڕاهێنان کردندا بە شێوازێکی نوێ لێدانی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدە.

[youtube]http://www.youtube.com/watch?v=8ZjZjcX9e3g[/youtube] [tabs] [tab title=”زانیارییەکان”]وەشان: 1.0.5
قەبارە: 195 مێگابایت
بەرهەمهێنەر:Konami
سیستمی ئیشپێکەر: Android 2.0 یان بەرزتر[/tab] [tab title=”داگرتن”]فایلی دابەزاندنی یاریەکە
http://www20.zippyshare.com/d/46468038/1582383
فایلی تەواوکەری یاریەکە
http://www20.zippyshare.com/d/13448131/8108403/
[/tab] [tab title=”چۆنیەتی دابەزاندنی یارییەکە”]١- هەردوو فایلی دابەزاندن و فایلی تەواوکەری یاریەکە داونڵۆد بکە بۆ ناو کۆمپیتەرەکەت.
٢- فایلی دابەزاندن بخەرە ناو موبایلەکەت بەهۆی میمۆری یان کێبڵ دواتر دایبەزێنە ناو موبایلەکەت.
٣- فایلی تەواوکەری یاریەکە لە ڕار دەربهێنە کە فۆلدەرێکی تێدایە بە ناوی com.konami.pes2012
بیخەرە سەر میمۆری موبایلەکەت و کۆپی بکە لەم شوێنەدا  sdcard/Android/obb  [/tab] [/tabs]

چاوەڕوانی گەیمی شەشەم بن!

بۆچوونەکان
  • میران

    سلاو فایلی ته‌واو كه‌ر داونلۆد نابێت تكام هه‌یه‌ كه‌ چاكی بكه‌ن سوپاس……….

بۆچونی تۆ