مۆبایل و تابلێت
2, شوبات 2018
ئاماری فرۆشی مۆبایلە زیرەکەکانی نۆکیا لە ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکرایەوە

ساڵی پار نۆکیا بە شێوازێکی نوێ گەڕایەوە، زنجیرەی لومیا کە بە سیستەمی ویندۆز کاری دەکرد ڕاوەستا لە نوێبوونەوە و نۆکیا هاتە مەیدانی کۆمپانیا دروستکەرەکانی ئەندرۆید و بە پێی ژمارە نوێیەکانبێت تا ڕاددەیەکی باش سەرکەوتوو بووە.

لە ساڵی ٢٠١٧دا ٨.٤٥ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی نۆکیا فرۆشراوە، لە چارەکی یەکەم تەنها نۆکیا ٦ هەبوو و تەنها لە چین بەردەستبوو، بۆیە لەو چارەکە تەنها ١٠٠ هەزار مۆبایلی زیرەکی نۆکیا فرۆشراوە، لە چارەکی دووەمدا نۆکیا ٣ و ٥ ڕاگەیەندران و نۆکیا ٦یش شان بە شانیان لە زۆرێک لە وڵاتان بەردەستبوو، لەم چارەکەدا ١.٤ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی نۆکیا فرۆشراوە، دواتریش نۆکیا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانی نۆکیا ٢ و ٧ و ٨ و فرۆشی مۆبایلەکانی بەردەوامبووە لە بەرزبوونەوە تاوەکوو لە چارەکی چوارەم بە تەنها گەیشتووەتە ٤.١٥ ملیۆن و بەمەش ١٪ی بازاڕی مۆبایلە زیرەکەکانی بۆخۆی داگیرکردووە لەو چارەکەدا.
پێتان وایە نۆکیا وەک پێشتر بەهێز و پڕفرۆش ببێتەوە؟ بۆچوونتان چییە لەسەر مۆبایلە نوێیەکانیان؟
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.