ئامێرە هەمەجۆرەکان
4, شوبات 2018
نوێترین کامێرای فانتۆم توانای چرکاندنی ٦٦٠٠ وێنەی هەیە لە ماوەی چرکەیەکدا بە ڕوونی ٤ مێگاپێکسڵ

ئەم کامێرایە یەکێکە لەو کامێرایانەی کە لە بواری سلۆ مۆشن بەکاردێ ونوێترین کامێرای کۆمپانیای فانتۆمە و ئەم کۆمپانیایەش بە پێشەنگی بواری سلۆ مۆشن دەناسرێت.
یەکەم کامێرایە لە جیهاندا توانای تۆمارکردنی بە خێرایی ٦٦٠٠وێنە لە چرکەیەکدا و بە ڕوونی ٤ مێگگاپێکسڵ بە جۆرایەتی ١٠٨٠ هەبێت.
خێرایی کامێراکە بۆ سەروو ١٧٠٠٠ بەرز دەکرێتەوە لە کاتێکدا ڕوونیەکەی کەمتر دەبێتەوە.
کامێراکە لەژێر پلەبەندی ژمارەیی V2640ــی پێ بەخشراوە و بڕی داینامیک ڕەینجی ئێجگار بەرزە کە دەگاتە بڕی ٦٤ دیسیبڵ و کەمترین نۆیز درووست دەکات لە هەر کامێرایەکی دیکە.
بینەری ڤیدیۆ ناساندنی کامێراکەبن:
ڕامیار دڵشاد
ڕاهێنەری فۆتۆگرافی، ڤیدیۆگرافی، ئیدیتینگ و مۆنتاژ، و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانستەکانی ماتماتیک و دیبلۆم لە سایکۆلۆژی و تەکنەلۆژیای زانیاری . ماوەی ٦ ساڵە لە Kitn بابەتی تەکنەلۆژی دەنوسم و جار جارەش بیروڕا و سەرنجی خۆم لە ئەزمونێکی ژیانەوە دەخەمە توێی بابەتێکەوە بۆ خوێنەران. کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!