ئەندرۆید

چۆن ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە فەیسبووک ببینین یان کەم بکەینەوە؟

فەیسبووک لە بەهێزترین و تایبەتمەندترین ئەپی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و لە پاڵ ئەمەشدا هێزێکی زۆر لەم تۆڕەدا هەیە. وا ناسراوە کە لە ئەندرۆیددا ئەپی فەیسبووک لەو ئەپانەیە کە زۆرترین ئینتەرنێت و داتا بەکار دەهێنێت. ئەگەر تۆ بەکارهێنەرێکی فەیسبووکیت ئەوا بۆ زانیاریی زیاتر بڕۆ ڕێکخستنی مۆبایلەکەت و سەیری بەشی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بکە و بە دڵنیاییەوە ئەپی فەیسبووک لە ۳ ئەپی سەرەوەی بەشەکە کە زۆرترین بەکارهێنانیان هەبووە دەبینیت. لێرە تیشک دەخەینە سەر ئەوەی چۆن بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە فەیسبووک کەمتر بکەینەوە، ئەمە بابەتێکی گرنگ و یارمەتییدەر دەبێت بۆ ئەوانەی کە هێڵی ئینتەرنێتیان سنوردارە و ئەمەش لە پێناو خەرجنەکردنی زیادەی باڵانسی ئینتەرنێت.

بینینی چەندێتیی بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە فەیسبووک لە ئەندرۆید: بۆ بینینی ئەوەی کە فەیسبووک چەندێک لە ئینتەرنێتەکەت بەکار دەهێنێت، ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:

  • بڕۆ ڕێکخستنی مۆبایلەکەت پاشان بەشی تۆڕەکان، کرتە لە Data Usage بکە.
  • لە بەشی Data Usage هەردوو بەشی وای فای و Mobile Data دەبینیت. بۆ ئەوەی ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێت بەم ۲ هێڵە بزانیت کرتە لە هەر دانەیەک بکە.
  • وێنەی هێڵکاریی بەکارهێنان دەبینیت کە ئەپەکانت پێ پێشان دەدات، ئەپی فەیسبووک هەڵبژێرە.

چۆنیەتیی سنوردارکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بەکارهێنانی ئەپی فەیسبووک: ئێستا ڕێژەی بەکارهێنانی ئینتەرنێتت لە ناو فەیسبووکدا بینی، ڕێژەیەکی زۆرە وایە؟ با هەر لێرە بە هەمان شێوە سنوردارکردن و کۆنتڕۆڵی بەکارهێنانی ئەپی فەیسبووک بکەین. تایبەتمەندیی Data Saver لە فەیسبووک پێ بکە.

فەیسبووک دۆخێکی هەیە کە دەتوانێت تا ڕادەیەک ڕێژەی بەکارهێنان کەم بکاتەوە و پێی دەوترێت Data Saver. دەتوانێت قەبارەی وێنەکان کەم بکاتەوە و کارکردنی خۆکارانەی ڤیدیۆکان بوەستێنێت، خۆکارانە دەتوانێت لەگەڵ هێڵی وای فای یان Mobile Data بکوژێتەوە. بۆ چالاککردنی Data Saver ئەم هەنگاوانە ئەنجام بدە:

  • لە مۆبایلەکەت ئەپی فەیسبووک بکەرەوە.
    کرتە لە دووگمە ستوونییەکەی لیستی فەیسبووک بکە.
  • وەرە خوارەوە و بەشی Data Saver دەبینیت. کرتەی لێ بکە.
  • لە بەشی دواتردا دووگمەی چالاککردن دەبینیت و بۆ چالاککردن کرتەی لێ بکە.
  • ئەگەر دەتەوێت ئەم تایبەتمەندییە لەگەڵ هێڵی ئینتەرنێتی وای فای بکوژێتەوە ئەوا دووگمەکەی خوارەوە چالاک بکە.

کارکردنی خۆکارانەی ڤیدیۆکان ڕابگرە: ئەگەر ناتەوێت قەبارەی وێنەکان کەمبکرێتەوە و تەنیا دەتەوێت کارکردنی خۆکارانەی ڤیدیۆکان ڕابگریت، ئەوا تەنیا بە دووگمەیەک دەتوانیت ئەمە بکەیت. چۆنیەتیی ڕاگرتنی کارکردنی خۆکارانەی ڤیدیۆکانی فەیسبووک:

  • لە مۆبایلەکەت ئەپی فەیسبووک بکەرەوە.
  • کرتە لە دووگمە ستوونییەکەی لیستی فەیسبووک بکە.
  • وەرە خوارەوە و کرتە لە بەشی App Setting بکە.
  • لەم بەشە کرتە لە Auto Play بکە و بیکوژێنەوە.

ئەپی Facebook Lite بەکار بهێنە

ئەگەر Data Saver بۆ تۆ سوودی نییە و هێشتا دەتەوێت زیاتر بەکارهێنان سنوردار بکەیت، دەتوانیت وەشانی فەیسبووک لایت بەکار بهێنیت! ئەم ئەپە زۆر جیاوازە لە وەشانی فەیسبووکی ئاسایی چونکە کەمترین ئینتەرنێت و ڕام بەکار دەبات، هەروەها بۆ گفتوگۆکردن پێویستی بە مێسنجەر نییە و خۆی لە ناو خۆیدا دەتوانرێت لەگەڵ هاوڕێیانی فەیسبووک پەیوەندیی بگرێت. بەمەش پێویستت بە داگرتنی مێسنجەر نییە. ئەگەر ئارەزووت هەبوو مێسنجەر دابگریت ئەوا دەتوانیت مێسنجەر لایت هاوشێوەی فەیسبووک لایت دابگریت.

داگرتنی Facbook Lite بۆ سیستەمی ئەندرۆید

14 شوبات، 2018
ئاڤاتار
خوێندکارێکی تەکنەلۆژیام. وەکو نووسەر و بەڕێوەبەری نووسینەکان لە تۆڕی Kitn کار دەکەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
308