بابەتی گرینگ
19, شوبات 2018
کۆمپانیای فاست لینک ڕوونکردنەوە دەدات بۆ Kitn لەسەر گلەیی هاوڵاتیان لە بارەی ئۆفەرە نوێکان

پاش ئاڕاستەکردنی نامەیەکی زۆر لەلایەن خوێنەرانی کەی ئای تی ئێنەوە لەسەر گلەیی و گازەندەکانیان لەسەر ئۆفەرە نوێکانی کۆمپانیاکە، پەیوەندیمان کرد بەبەشی مارکێتینگی کۆمپانیای ناوبراوەوە، و کۆمپانیای فاست لینکیش وەڵامی چەند پرسیار و سەرنجێکی داینەوە، و ئاماژەیان بەوەدا ڕۆژانە گلەی و پەیوەندییەکی زۆریان پێدەگات لەلایەن بەکارهێنەرانەوە و داوای گەڕانەوە بۆ سیستەمی پێشتر دەکەن بەهۆی بەفیڕۆچوونی گێگابایتێکی زۆرەوە و ئاماژە بەوە دەدەن هیچ گێگابایتێک لە خۆوە بەفیڕۆ ناڕوات و جاران هاوڵاتیان تەنها فەیسبووک یان هەبوو بەڵام ئێستا زیادبوونی بەردەوامی ستۆرییەکان بۆ ئینستەگرام و فەیسبووک و مەسنجەر و زیاتر بەکارهێنانی سناپ چات کە زۆری بڕگەکان بە شێوەی ڤیدیۆییە و بڕێکی زۆر مێگابایت دەبات.
کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە داوە و دەڵێت حەملاتمان لەسەر درووست دەکرێت، بەشێکیان دەستی کۆمپانیاکانی ڕکابەری دیکەی تێدایە.
هاوڵاتیان گلەیی ئەوەدەکەن خێرایی هێڵەکەتان خوار ٠.٥ مێگابیتە ئایا وایە؟
“خێرایی هێلەکەمان دوای تەواو بوونی ٦٠ گێگاکە ئەو خێراییە نییە کە بڵێیت هیچ ناکاتەوە، و ئینتەرنێتێکت دەداتێ کە بتوانیت ئیشەکانتی پێ رابپەرێنیت. و خێرایی هێڵەکەمان دیاری نەکراوە و ئاماژەیان بەوەکرد کە خێرای هێڵەکە زیاتر لە ١ مێگابیتە، و گەر سوودی نەبوایە ئەوا دانەدەنرا.”
لە کۆتایدا کۆمپانیای فاست لینک ئاماژەی بەوەدا ئەمە دوا خاڵ و ئۆفەری کۆمپانیاکە نییە و بەم زوانە ئۆفەری نوێ ڕادەگەیەنن تاوەکوو هاوڵاتیان ئەو گلەییانەشیان نەمێنێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.