ئەپ و نەرمەکاڵا

ئەپێکی کوردی بە ناوی (ڕێوی) بۆ کردنەوەی وێنەکانی فەیسبووک بە ئینتەرنێتی خۆڕایی

ڕێوی ئەو ئەپەیە کە تەمەنێکی کورتی هەیە و یەکێکە لە ئەپە کوردییەکان و بیرۆکەیەکی نایاب لە گەشەپێدانیدا بەکارهاتووە لە پێناو خزمەتی بەشێکی زۆری هاوڵاتی کوردستان کە هێڵی خۆڕایی ناسراو بە (Free Basics) بەکار دێنن.

ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە بۆ بەکارهێنەران و پشتگیری کراوە لەلایەن ئەو کۆگایەوە و بڕوانامەی (Verified by play protect) وەرگرتووە، بە واتایەکی دیکە ئەپەکە ٪۱۰۰ بەتاڵە لە سیخوڕی کردن بەسەر بەکارهێنەر و هەر پێوەکراوێکی دیکە کە زانیارییە کەسییەکان دزە پێبکات.

گەشەپێدەری ئەپەکە ڕەنجدەر عبدالکریمـە ئەوەی ڕاگەیاندووە کە بەرپرسیاری نیە لە هیچ ئەپێکی دیکە لەژێر ئەو ناوەوە لە هەر پێگەیەکی دەرەکی جگە لە کۆگای گووگڵ پلەی دابگیرێت و کاری پێبکرێت.

دەتوانن کرتە لێرە بکەن بۆ داگرتنی ئەپەکە.

 

22 شوبات، 2018