ئەپ و نەرمەکاڵا

بێ سوودترین ئەپەکان (“بەشی یەکەم، ئەندرۆید”)

ئەپی ڕۆناڵدۆ پەیوەندیت پێوە دەکات!
ئەپەکە لە کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە و کاری ئەم ئەپە تەنیا ئەوەیە کاتی بۆ دادەنێیت و لە دوای ئەو کاتە پەنجەرەیەکی نوێت بۆ دەکرێتەوە کە تییدا ئەوە نیشان دەدات کە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی پەیوەندیت پێوە دەکات!

 

من دەوڵەمەندم (I’m Rich)
ئەپێکی کۆگای گووگڵ پلەیە و ئەم ئەپە بە نرخێکی زۆرە و لە کاتی کڕینی ئەپەکەش هیچ کارێکت بۆ ناکات و تەنیا بەفیڕۆدانی پارەکەت دەبینیت!

پاککەرەوەی ڕوونما(Screen Cleaner)
بێ سوودترین ئەپی کۆگای گووگڵ پلەیە و کاری ئەم ئەپە دانانی سەگێکە و زمان دەجوڵێنێت بۆ پاککردنەوەی ڕوونما!

ئەپی Amethyst
ئەم ئەپە بە نرخی ٤۰۰ دۆلارە!، تەنیا ئەوەنیشان دەدات تۆ چەندە دەوڵەمەندی!، وە ئەم ئەپە هیچ کارێک ئەنجام نادات، بەڵکو تەنیا وێنەی ئەنگوستیلەیەکت نیشان دەدات!، واتە ڕوونتر بڵێین وێنەی ئەستێرەیەک بە ٤۰۰ دۆلار!

23 شوبات، 2018