10
سۆنی 3, ئازار 2018 بۆچوون

سۆنی کار لەسەر زیادکردنی یارییە تایبەتەکانی پلەیستەیشن دەکات

سۆنی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆبونەوەیەکی ئەنجامدا دەربارەی بیرۆکەی زیادکردنی یارییە تایبەتەکانی کۆنسوڵەکەی و لە میانەی کۆبونەوەکەدا چەندین بابەتی گرینگی باسکراون و چەندین ڕاپۆرت و ئاماری گرینگ خراونەتەڕوو.

لە دوای تەوەوبوونی کۆبونەوەکە Shawn Layden لێپرسراوی ستۆدیۆی Worldwide Studios و بەڕێوبەریSony Interactive Entertainment  ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بلاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە لەسەرەتای مانگی ٤ کار دەکەن بۆ ئەوەی بیرۆکەی نوێ بۆ یاری نوێ دابنێن و کار لەگەڵ ستۆدیۆی تر بکەن بەمەبەستی ئەوەی کە یارییە تایبەتەکانی پلەیستەیشن زیاتر بکەن و هەوڵ بۆ گەورەبوونی کۆمپانیاکەیان بدەن ئەمەش دوای ئەوەدێت کە بەر لەشەش مانگ ئێکس بۆکس هەمان بڕیاری دا بەوەی کە کاردەکەن  بۆئەوەی یارییە تایبەتەکانی ئیکس بۆکس زیاتر بکەن.

ئەم بڕیارەی سۆنی لەکاتێکی زۆر گونجاودا دراوە بەتایبەت دوای ئەوەی کە ئەمساڵ کۆمەڵێکی زۆر بەهێز یاری تایبەت بە پلەیستەیشن بڵاودەکرێنەوە لەوانە (God Of War, Detroit: Become Human, Spider-Man, Final Fantasy VII Remake, Days Gone, Kingdom Hearts 3,Death Stranding) و چەندانی تریش کە ئەمە کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر فرۆش و داهاتی کۆمپانیای ناوبراو.

بەشێکی تری کۆبونەوەکە لەسەر ئەوەبووە کە ئاخۆ فرۆشی یارییە تایبەتەکان چۆنە بە بەراورد بە یارییەکانی تر کە بۆ ئەم مەبەستە جیم ڕایەن لیپرسراوی بەبازارکردنی بەرهەمەکان و جۆن کۆدیرا (لیپرسراوی SIE) ئەوەیان خستەڕوو کە یارییە تایبەتەکان لە هەر ناوچەیەک کاریگەری گەورەیان هەبووە لەسەر داهاتی کۆمپانیاکە و زیاترکردنیان بەسودی کۆمپانیاکە دەشکێتەوە بەجۆرێک کە لەهەموو ناوچەکان(ئەمریکا، ئەوروپا، ئاسیا، چین) داهاتی یارییە تایبەتەکان و ئامارەکانیان پشگیری ئەم هەنگاوەی سۆنی دەکەن.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ