ئەندرۆید

5 تایبەتمەندی نوێ لە مۆبایلەکانی سۆنی ئێکسپێریا XZ2

٢ هەفتە لەمەوبەر سۆنی ٢ مۆبایلی نوێی خۆی ڕاگەیاند کە هاوشانی گالەکسی S9 بەرهەمی درەوشاوەی زنجیرە کۆنگرەکانی MWCـی ئەمساڵ بوون. وەک هەمیشە زۆرێک لە کەسەکان لە ڕەخنەگرتن نەوەستاون و بیرۆکەی تایبەتییان هەیە. هەرچۆنێک بێت دوای ئەوەی گالەکسی S9 ڕاگەیەنرا، کەی ئای تی ئێن تایبەتمەندییە جیاوازەکانی ئەم مۆبایلەی بە ئێوە پێشان دا و لەم بابەتەشدا دێینە سەر ٥ نوێترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکانی سۆنی لە XZ2.

یەکەمین مۆبایلەکانی جیهان بە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K و بە تەکنەلۆژیای HDR؛ بەڵێ ئێستا هەموو مۆبایلەکانی ئێستا بە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن. بەڵام ئەمجارە سۆنی ئەم تایبەتمەندییەی لە مۆبایلەکانی خۆی لەگەڵ تەکنەلۆژیای HDR جیاواز کرد و ئێستا ئەم مۆبایلەکانی XZ2 – XZ2 Compact بە تۆمارکردنی ڤیدیۆ بە جۆرایەتی 4K HDR دەتوانن باشترین پێشاندان بدەن.

یەکەمین مۆبایلەکانی جیهان کە توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی خاو بە ڕێژەی هەڵوەشاندنەوەی ٩٦٠ وێنە لە چرکەیەکدا و بە ڕوونی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پێکسڵ تۆمار بکەن؛ ئەم تایبەتمەندییە بە سوپەر سلۆو مەوشن ناوبراوە و سۆنی بۆ یەکەم جار لە جیهاندا بۆ مۆبایلی XZ Premium دانا، وە ئێستاش لە گالەکسی S9ـدا ئەم تایبەتمەندییە هەیە. جیاوازی توانای تۆمارکردنی ڤیدۆی خاو لەلایەن XZ2 بریتییە لە تۆمارکردن بە ڕوونی ١٠٨٠ بە ١٩٢٠ پێکسڵ واتا Full HD، لە کاتێکدا ڕوونی تۆمارکردن لە XZ Premium و گالەکسی S9 بە HDـیە.

پشکنینی ٣ دووریی بۆ دەموچاوت بەهۆی کامێرای سێڵفییەوە: تەکنەلۆژیای وێنەی ۳ دووری بۆ ماوەی ساڵێکە لە مۆبایلەکانی سۆنی هەیە، کە بەم تایبەتمەندییە دەتوانیت پشکنین بۆ دەموچاوت بکەیت و وێنەیەک لە تەواوی سەرت دەستبکەوێت، لەگەڵ ئەمەدا سۆنی ئیمۆجی و وێنەی خەندەی نوێی بۆ داناویت و دەتوانیت سەرت بخەیتە جێیان و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نمایشی بکەیت. بەڵام ئەم کارە تەنیا لە ڕێگەی کامێراو دواوەوە لە مۆبایلی XZ1 دەکرا، بەڵام ئێستا ئاسانتر کراوە لە ڕێگەی کامێرای پێشەوەشەوە ئەم کارە ئەنجام بدەیت.

دوانە بڵندگۆی نوێ بە بوونی DACـی ناوخۆیی: ئەمجارە سۆنی تەکنیکی نوێی بۆ بڵندگۆی مۆبایلە نوێیەکانی بەکارهێناوە کە ئەویش ٢ بڵندگۆی بەرامبەرە لەگەڵ تایبەتمەندی DAC لەناو خۆیدا، کە ئەمە دەنگەکان بۆ باشترین جۆریەتی دەگۆڕێت. بیستۆکی جاک لابراوە بەڵام DAC پشتگیری لە ڕوونی بەرز دەکات کاتێک بەکارهێنەران لە ڕێی هێڵی وایەرلێسەوە بیستۆک بە مۆبایلەکانیانەوە پەیوەست بکەن، ئەمەش لە کاتی گوێگرتن لە موزیکەکان لە ڕێی بیستۆکی وایەرلێسەوە دەنگەکان تێک نادات.

بوونی لەرزۆکی داینامیکی؛ لە ئێستادا دەتوانرێت جیاوازی چۆنیەتی لەرزاندنی مۆبایلەکان هەستی پێ بکرێت جونکە باشتر دەکرێن. ئەپڵ بۆ یەکەمجار ئەم تایبەتمەندییەی بۆ مۆبایلی ئایفۆن 6S فەراهەم کرد، دیارە سۆنی دەیەوێت لەم تایبەتمەندیەش هەنگاوێک بێتەوە پێشەوە. لە ئایفۆنەکەدا تایبەتمەندییەکی باش بوو بەوەی دەتتوانی ئاگادارییەکانی ئەپەکان بناسیتەوە و بە شێوەیەکی باش هەستیان پێبکەیت. بەڵام لە XZ2 و XZ2 Compactـ ئەم تایبەتمەندییە پەرەی پێدراوە بەوەی کە ئەم لەرزۆکە پشتگیری لە یارییەکان و موزیکەکان و فیلمەکانیش دەکات و پاشان کۆنتڕۆڵکردنی ئەم لەرزۆکە لەلایەن بەکارهێنەرەوە.

 

7 ئازار، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
481