فۆتۆگرافی
6, نیسان 2018
گوزەرێک بە ناو کارگەی بەرهەمهێنانی هاوێنەکانی SIGMA ART؛ جۆرەکانی هاوێنەی سیگما بۆ یەکەمجار بزانە

کۆمپانیای سیگما یەکێکە لە کۆمپانیایاکانی بەرهەمهێنانی هاوێنەی کامێرای فۆتۆگرافی و ڤیدیۆگرافی و سینەمایی و بەم دواییانەش دەستی کردووە بە بەرهەمهێنانی کامێرای فۆتۆگرافی. پێگەی CINEMA 5D مۆڵەتی چونەژوورەوە و تۆمارکردنی ڤیدیۆیەکی لەسەر بەرهەمەکانی سیگما لە جۆرێ هاوێنەی ئارت وەرگرت و لە ڤیدیۆیەکدا پێداچوونەوە بۆ ناو کارگەکە دەکات.
سیگما بە گشتی و لەم دواییانەدا گرنگی بە چوار پۆلێنی هاوێنەکان دەدات ئەوانیش:
- پۆلێنی A کە بە هاوێنەکانی جۆری ئارت (ART) ناسراوە و زیاتر لە بواری وێنەی کەسی و وێنەی سروشت بەکاردێت.

- پۆلێنی C کە بە هاوێنەکانی جۆری کۆنتێمپۆرەری (Contemporary) ناسراوە و زیاتر لە بواری وێنەی ژیانی کێوی بەکاردێت.

- پۆلێنی S کە بە هاوێنە وەرزشییەکان (SPORT) ناسراوە و زیاتر لە بواری وێنەی وەرزشی بەکاردێت.

- پۆلێنی CINE کە بە هاوێنەی سینەماییەکان ناودەرێ و تایبەتە بە کاری ڤیدیۆگرافی و سینەما.

بفەرموون بینەری ڤیدیۆکەبن: