هەواڵ
8, نیسان 2018
ڕاگه‌یاندنی كۆگای یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی Razer

له ماوه‌ی پێشوودا كۆمپانیای Razer هه‌وڵیده‌دا كه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت له كۆگاكانی یاریدا، هه‌روه‌ك چۆن كۆمپانیاكه ده‌ستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له بواری كۆمپیوته‌ردا و هه‌روه‌ها له ڕووی مۆبایلیشه‌وه مۆبایلی Razerی لە ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا له بازاڕه‌كاندا بڵاوكرده‌وه، هه‌ربۆیه‌ش كۆمپانیاكه هه‌وڵده‌دات له كۆگاكانی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هه‌بوونی خۆی بسه‌لمێنێت بۆیه هه‌ستا به بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆگایه‌كی تایبه‌ت به خۆی ئه‌ویش كۆگای Razerـە بۆ یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان.

وه كۆگاكه كلیلی یارییه‌كانی Steam و Uplay له خۆده‌گرێت له وهشانهكهیدا، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك داشكاندنی تایبه‌ت به‌رده‌ست ده‌خات بۆ كڕیاران ئه‌ویش له ڕێگای پۆینتی ZSilver ده‌بێت كه كڕیاره‌كه هدهستی ده‌هێنێت له‌گه‌ڵ كڕینی بۆ هه‌ر یارییه‌ك، هه‌روه‌ها كۆگاكه داشكاندن و ئۆفه‌ری تایبه‌تی ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی Razer خۆی و كۆگاكه‌ش ده‌كرێته‌وه به‌ڕووی بازاڕه ئه‌مریكی و فه‌ڕه‌نسی و به‌ریتانی و ئه‌ڵمانییه‌كان له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ هه‌بوونی پشتگیری ته‌واوه‌تی بۆ ئه‌م وڵاتانه.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.