جۆراوجۆر
14, نیسان 2018
كه‌سێك له ڕێگای دروستكردنی هێلكهوە زیاتر لە ١٠٠,٠٠ دۆلار به ده‌ست ده‌هێنێت

ئه‌گه‌ر یه‌كێك به ئێوه بڵێت ده‌توانیت كاڵایه‌ك بكڕیت كه شێوه‌ی له هێلكه‌یه‌ك ده‌چێت و له دار دروست كراوه و نرخی ته‌نها ١٣ دۆلاره ئه‌وا له‌وانه‌یه تۆ ئه‌و كه‌سه به شێت یان بێمێشك دابنێیت چونكه ئه‌وه شتێكی ته‌واو بێسووده و بۆ هیچ بهكارناهێندرێت. له‌وانه‌یه تۆ ئه‌م بڕه پاره‌یه به‌كاربهێنیت له كڕینی خواردنێك و میوه‌یه‌ك كه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستیت به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س ئه‌م هێلكه بێسووده ده‌كڕن كه دروستكراوه له دار یان مس یان به‌رد.

ئه‌م كاڵایه پێی ده‌وترێت هێلكه‌ی بیركردنه‌وه كه ناونراوه له لایه‌ن داهێنهرانییهوه، دروستكراوی كۆمپانیای ئۆریجینه كه بنكهكهی له ڤانكۆڤهره. دروستكه‌رانی ئه‌م به‌رهه‌مه ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه كاڵاكه‌یان نیشانه‌یه بۆ ژیان و سه‌روه‌ت و سامان چونكه وات لێده‌كات له ده‌نگ و ژاوه ژاوی ژیان ده‌ربچیت و بیرت ده‌خاته‌وه هه‌ناسه‌یه‌كی قووڵ هه‌ڵبكێشیت. ئۆسكار بۆنێلا دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای ئۆریجین ده‌ڵێت: “له دوای به ئه‌نجام گه‌یاندنم بۆ هه‌موو كاره‌كانم له نێوانیاندا نامه‌كان و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كان و نامه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ئه‌م كاڵایه وام لێ ده‌كات كه هه‌ندێك هێواش ببمه‌وه و بیربكه‌مه‌وه له‌وه‌ی كه ده‌مه‌وێت ئه‌نجامی بده‌م.”
https://youtu.be/xpCyYbxVZfw
تۆش له‌وانه‌یه ئه‌م به‌رهه‌مه به بێ سوود ناو ببه‌یت به‌ڵام ئه‌وه‌تا زیاتر له ٣٢ هه‌زار كه‌س هه‌ستاون به هاوكاری كردن له هه‌ڵمه‌تی پاره‌دان له ڕێگه‌ی ماڵپه‌ڕی كیك ستارته‌ر بۆ ته‌واو كردنی ئه‌م به‌رهه‌مه ئه‌وه‌شی جێگای سه‌رنجه له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا تا ئێستا تواندراوه بڕی ١٠٠ هه‌زار دۆلار كۆبكرتهوه.


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردی‌دا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.