تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
2, ئایار 2018
فەیسبووک بەشی گروپەکانی ڕێکدەخاتەوە

بێگومان لەوانەیە ئەپی گروپەکانی فەیسبووکت بەکارهێنابێت بۆ ئاسانتر مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو گروپانەی تۆ تێیاندا بەڕێوەبەربووبیت یان ئەندام بووبیت بەڵام بەداخەوە ساڵی پار ئەپەکە وەستێندرا. بەخۆشحاڵیەوە مارک زووکەربێرگ ئەوەتا دوێنێ لە کۆنگرەی F8 ڕایگەیاند بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەران ئێمە تابێکی نوێ لەناو فەیسبووک بۆ گروپەکان دەکەینەوە تا ڕاستەوخۆ لەناو ئەپی فەیسبووکەوە بە ئاسانی دەستتان بگات بە هەموو ئەو گروپانەی تێیدا بەڕێوەبەر و ئەندامن و ئەزموونی ناو گروپەکان چێژ بەخشتر ببێت.
فەیسبووک لە ئێستادا زیاتر لە ١,٤ ملیار بەکارهێنەری گروپی هەیە و بە وردی پەیوەندی لەگەڵ خاوەنانی ئەو گروپانە هەیە کە خاوەن ئەندامی زۆرن بۆ باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانیان لەسەر تۆڕەکە و بەتایبەتتر لەناو گروپەکان.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!