وێبداڕشتن

٥ لە خۆشترین یارییەکانی ڕاکردن و تەقەکردن بۆ سیستمی iOS

لەم بابەتەدا ٥ لە خۆشترین یارییەکانی ڕاکردن و تەقەکردنتان پێ دەناسێنم کە بە دڵنیاییەوە لە دوای تاقیکردنەوەت بۆ یارییەکان چێژێکی زۆریان لێ دەبینیت سەرەڕای ئەوەش کە یارییەکان خاوەن کوالێتی و گرافیکێکی بەرز نین و شێوازەکەیان تا ڕادەیەک کلاسیکییە.

Monster Dash

یارییەکی خێرایی و تەقەکردنە کە تیایدا پێویستە لە سەرت کە یارمەتی پاڵەوانی یارییەکە Barry بدەیت لە سەرکەوتن بەسەر دڕندەکاندا لە کاتی ڕاکردنی بە درێژایی ڕێگاکە، هەروەها یارییەکە ژینگە و چەکی جیاواز و خەڵاتی جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت. داگرتن

Joan Mad Run

لەم یارییەدا پێویستە لەسەرت یارمەتی پاڵەوانەکە بدەیت لە ڕاکردن بە خێرایی و لە ناوبردنی دوژمنەکان لە ڕێگای چەک و موشەکی جۆراوجۆر، یارییەکە شێوازێکی ڕاکردنی نا کۆتای و بوونی جەنگی سەرەکی لە خۆدەگرێت. داگرتن

Major Mayhem 2

لێرەدا دێیتە نێو ژینگەیەکی کوشتن و تەقەکردن کە تێیدا دەتوانیت بجەنگیت لە دژی ئەو دوژمنانەی کە بەرامبەرتن، جیاوازی یارییەکە خۆی دەبینێتەوە لە گرافیک و شێوازە سێ دوورییەکەی کە چێژێکی تایبەت دەدات بە یارییەکە و هەروەها یارییەکە ٥٠ ئاستی جیاواز لە خۆدەگرێت. داگرتن

METAL SLUG X

ئەم یارییە لەوەدا جیاوازە کە هەڵگری شێوازێکی کلاسیکییە و لە پێشتردا بەردەست بووە لەسەر ئامێری یاریکردن (Neo Geo) ئەم ئامێرە بەردەست بووە لە پێش داهێنانی مۆبایلە زیرەکەکان، یارییەکە بەردەست کراوە بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس لە ڕێگای کۆمپانیای SNK و شێوازێکی تایبەتی کلاسیکی هەیە و لە چەند ئاستێکی جیاواز پێک هاتووە. داگرتن

Lost Socks

یارییەکە پێکهاتووە لە ڕاکردن و تەقەکردن و چەندین کەسایەتی جیاواز لەخۆدەگرێت لەگەڵ بوونی چەکی نوێ، سەرەڕای ئەوەش هەڵدەستێت بە پێدانی دیاری و خەڵات لە کاتی تێەڕاندنت بۆ ئاستەکانی نێو یارییەکە. داگرتن

14 ئایار، 2018
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە و خوێندکارێکی یازدەی ئامادەییم، وەک نووسەرێک لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، ئامانجم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
89