فلاش و ماڵتیمیدیا
1, تشرینی دووەم 2011
بە ئاسانترین ڕێگا خۆت فێری مۆنتاژ بكە
بەرێزان
زۆر به‌رنامه‌مان هه‌یه تایبه‌ت به مۆنتاژ کردن وه‌ک ” ئه‌دۆبی پرێمه‌ر، میدیا ستۆدیۆ، ڤیدیۆ ستۆدیۆ، مۆفی مه‌یکه‌ر،هتد…،” هه‌ریه‌ک له‌م به‌رنامه‌ی ئاماژه‌م پێ کردون هه‌ریه‌که‌و تایبه‌ت مه‌ندی خۆی هه‌یه له کارکرندا، به‌ڵام کارکردن له‌سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌نه بۆ مۆنتاژ کردن کاتێک باشمان ده‌وێت.بۆیه به پێویستم زانی به‌رنامه‌یه‌کتان پێ ئاشنا بکه‌م بۆ ده‌ستکاری کردنی ڤیدیۆ و دواتر مۆنتاژ کردنی به رێگایه‌کی ئاسان ئه‌ویش به‌رنامه‌ی ” InterVideo WinDVD Creator ” که قه‌باره‌یه‌کی بچووکی هه‌یه له چا‌وا به‌رنامه‌کانی تر و کارێکی جوانی پێ ئه‌نجام ده‌ده‌رێت،
جگه له ده‌ستکاری کردنی ڤیدیۆکان چه‌ندین کاری تریشی پێ ئه‌نجام ده‌رێت،ئه‌م به‌رنامه‌ش وه‌ک به‌رنامه‌کانی تر پێیوستی به ستئهپ کردن هه‌یه دوای دابه‌زاندی به‌رنامه‌که و کراک کردنی دێینه‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئیش‌کردنی به‌رنامه‌که.
سه‌ره‌تا کلیک له‌سه‌ر ئایکۆنی به‌رنامه‌که بکه دواتر به‌م شێوه‌یه ڕووکار‌ی به‌رنامه‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک وێنه‌ی ژماره (1).

ده‌بینین به‌رنامه‌که پێک هاتووه له کۆمه‌ڵیک به‌ش هه‌ر به‌شه‌و کارێکی پێ ئه‌نجام ده‌درێت،به‌ڵام ئێمه لێره‌دا پێیوستمان ته‌نها به new project هه‌یه, کلیک بکه له‌سه‌ری دواتر ئه‌م ڕووکارهمان بۆ ده‌کرێته‌وه وه‌ک وێنه‌ی ژماره(2).

دواتر ده‌بینین رووکار به‌رنامه‌که‌مان بۆ ده‌کرێته‌وه و به‌رنامه‌که له چه‌ند به‌شێک پێک هاتووه، به‌ڵام من باسی چه‌ند به‌شێکی گرنگی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌که‌م، بۆ ئێوه‌ی ئازیز بۆ ئه‌وه‌ی به ئاسانی فێری مونتاژ بن له رێگای ئه‌م به‌رنامه‌وه، وه‌ک له وێنه‌ی سه‌ره‌وه دیاره بۆ هه‌ریه‌کێکیان ژمارهیهکمدانهوه به‌م شێوه‌یه:-
1-Compure به‌کاردێت بۆ گرتنی وێنه له پاره‌چه ڤیدیۆ.
2-Edit به‌کاردێت بۆ ده‌ستکاری کردنی ڤیدیۆ.
3-Add Menu به‌کاردێت بۆ دروست کردنی مینۆ.
4-Maki Movie به‌کاردێت کۆپی کردنی پرۆژه‌که بۆ سه‌ر دی ڤی دی.
5-به‌کاردێت بۆ هێنانی ڤیدیۆ.
6-به‌کاردێت بۆ هێنانی وێنه.
7-به‌کاردێت بۆ هێنانی ده‌نگ.
8-به‌کاردێت بۆ هێنانی ئیفێکت.
9-به‌کاردێت بۆ هێنانی تایتڵی نوسین.
10-به‌کاردێت بۆ هێنانی فلته‌ر.
11-شوێنی دانانی ڤیدیۆ.
12-شوێنی جیا کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ڤیدیۆ.
13-شوێنی دانانی تایتڵی نوسین.
14-شوینی تایبه‌ت به دانانی ده‌نگ.
15-به‌کاردێت بۆ بڕین.
16-به‌کاردێت بۆ ده‌ستکاری کردنی کلیپ.
17-به‌کاردێت بۆ خه‌زن کردنی پرۆژه‌که به شێوه‌ی ڤیدیۆ.
پاشان وه‌ک له خاڵی “17” ئاماژه‌م پێ کردووه بۆ سه‌یڤ کردنی پرۆژه‌که به شێوه‌ی ڤیدیۆی، دواتر کلیک بکه له‌سه‌ری و راسته‌وخۆ ئه‌م ڕووکاره ده‌کرێته‌وه بۆمان تۆش کام له‌م جۆره فۆرماتانهت به لاوه گرنگه ده‌ست نیشانی بکه‌و کلیک له‌سه‌ر ” ok” بکه، وه‌ک وێنه‌ی ژماره (3).
![[وێنه: 4619839e5b.png]](../up/uploads/png/4619839e5b.png)
بۆ داگرتن بەرنامەکە دەتوانیت سود لەم بەستەرەی خوارەوە وەبگریت.
![[وێنه: dagrtn.gif]](../dagrtn.gif)
سریاڵ:-
1) COREMANIA@CYBERJUNKIE.COM
2) CORE
3) G22NU4XK-G5RU79MD-Y8V9GQ3H-SYVXQXC5
4) 2158
——————————-
بەم شێوەیە سەیری ئەم وێنەیە بکە.
![[وێنه: e682fc4e1f.jpg]](../up/uploads/jpg/e682fc4e1f.jpg)
زانیاری زیاتر سەبارەت بەکارهێنانی بەرنامەکە سود لەم گرتە ڤیدیۆیە وەربگرە.
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.