10
گووگڵ 4, حوزه‌یران 2018

مۆبایلەکانی پیکسڵ ٣ دەردەکەون لە چەند وێنەیەکی دزەپێکراودا

هەموومان دڵنیاین و گومانمان لەوە نییە کە مۆبایلەکانی پیکسڵ ٢ نایابن ئەمەش بە هۆی جێگیر بوونی بناغەی مۆبایلەکە لەگەڵ سیستمێکی ئەندرۆیدی ناوازە و کامێرایەکی ئاست بەرز، بەڵام بە تێپەڕ بوونی ٦ مانگ بەسەر بڵاوبوونەوەی ئەم مۆبایلە لە ئێستادا هەواڵە دزەپێکراوەکان دەرەبارەی نەوە نوێیەکەی پیکسڵ ٣ لە بڵاوبوونەوەدان، لەم بارەیەشەوە ماڵپەڕی یەکێک لە دیزاینەرەکان بە هاوکاری لەگەڵ ماڵپەڕی TechnoBuffalo هەستان بە هێنانی کۆتا هەواڵە دزە پێکراوەکان و کۆکردنەوەیان لە چەند وێنەیەکدا کە بە شێوەیەکی زۆر ورد دیزاینی هەردوو مۆبایلی پیکسڵ ٣ و پیکسڵ ٣ XL ـی تێدا دروست کراون و مۆبایلەکەش چاوەڕوان دەکرێت لە پایزی ئەم ساڵدا بڵاوبکرێتەوە، هەروەها بە پێی هەواڵە دزە پێکراوەکان وا دەردەکەوێت کەڕوونمای مۆبایلی پیکسڵ ٣ XL درێژ دەبێتەوە بۆ لێوارەکان لەگەڵ بوونی نۆتچ (Notch) لە بەشی سەرەوەی ڕوونما کە تا ڕادەیەک گەورەیە لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە و لەگەڵ بڵندگۆیەک.

بەڵام مۆبایلی پیکسڵ ٣ نۆتچی لەگەڵدا نییە و سەرەڕای ئەوەش لێواری ڕوونماکە هەندێک ئەستور ترە لەگەڵ بوونی بڵندگۆیەک لە هەردوو مۆبایلەکە لە بەشی خوارەوەی ڕوونما، لە بارەی کامێراوە دیزاینەرەکە پێشبینی دەکات کە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە هەڵگری دوو کامێرا دەبێت هەرچەندە هەواڵە دزە پێکراوەکان تەنها ئاماژەیان بەوە دابوو کە بەشی پێشەوەی مۆبایلەکە هەڵگری کامێرایەکی دوانی دەبێت، بەڵام کامێرای پیکسڵ ٣ لە بەشی پشتەوە و پێشەوە خاوەن یەک کامێرایە بە پێچەوانەی وێنەکانی خوارەوە، هەروەها پێشبینیش دەکرێت کە پیکسڵ ٣ XL تایبەتمەندی شاردنەوەی نۆتچی تێدابێت بە شێوەیەک کە بەکارهێنەر لە کاتی چالاککردنی بۆ تایبەتمەندییەکە بەشی سەرەوەی ڕوونماکە ڕەش دەبێت هەتاوەکو بە شێوازێکی ڕێکتر دەربکەوێت، هەروەها لە بەشی پشتەوەی هەڵگری هەستەوەری پەنجەمۆر دەبێت و کامێراکەش لە بەشی سەرەوە و بە دیاریکراوی لە لای چەپ دەبێت.

تاگەکان Pixel 3 پیکسڵ ٣
بۆچونی تۆ