هەواڵ
7, حوزهیران 2018
کۆمپانیای هواوەی مۆبایلی Honor Play ـی تایبەت بە یاری و Honor 9i ڕادەگەیەنێت

کۆمپانیای هواوەی لە ڕۆژی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی دوو مۆبایلی نوێ کە ئەوانیش Honor Play تایبەت بە یاری و Honor 9i کە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Honor Play:-
- قەبارەی ڕوونما: ٦.٣ ئینچ و بە کوالێتی ٢٢٨٠×١٠٨٠ و بە دووری ١٩:٩ لەگەڵ بوونی نۆتچ لە ڕوونما
- پڕۆسێسەر: Kirin 970 و لەگەڵ تەکنیکی GPU Turbo کە هواوەی پەرەی پێداوە بۆ باشترکردنی پڕۆسێسەری گرافیکی لە کاتی یارییەکاندا
- ڕام: ٤ یان ٦ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٦٤ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٦ و ٢ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ
- توانستی باتری: ٣٧٥٠ میللی ئەمپێر
- پەنجەمۆر: لە بەشی پشتەوەی مۆبایل جێگیر کراوە
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بە ڕووکاری EMUI 8.2
- ڕەنگ: شین و سوور و ڕەش و مۆر
سەبارەت بە کاتی بڵاوبوونەوەی مۆبایلەکە لە بەرواری ٢٠١٨/٦/١١ بەردەست دەبێت بە نرخی ٣١٠ دۆلار بۆ ئەو جۆرەیان کە ڕامی ٤ گێگابایتە و ٣٧٥ دۆلار بۆ ئەوەیان کە ڕامی ٦ گێگابایتە.


گرنگترین تایبەتمەندیەکانی مۆبایلی Honor 9i:-
- قەبارەی ڕوونما: ٥.٨٤ ئینچ و بە کوالێتی ٢٢٨٠×١٠٨٠ پێکسڵ و بە دووری ١٩:٩ لەگەڵ بوونی نۆتچ لە ڕوونما
- پڕۆسێسەر: Kirin 659 لەگەڵ تەکنیکی GPU Turbo
- ڕام: ٤ گێگابایت
- بیرگەی ناوەکی: ٦٤ یان ١٢٨ گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە کوالێتی ١٣ و ٢ مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ١٦ مێگاپێکسڵ
- ناسینەوەی ڕووخسار: هەیە
- توانستی باتری: ٣٠٠٠ میللی ئەمپێر
- پەنجەمۆر: لە بەشی پشتەوەی مۆبایل جێگیر کراوە
- سیستمی کارپێکەر: ئەندرۆید ئۆریۆ ٨.٠ بە ڕووکاری EMUI 8.0
- ڕەنگ: مۆر و سەوزی کراوە و ڕەش و شین
سەبارەت بە کاتی بڵاوبوونەوە لە ئەمڕۆوە بەردەست دەبێت بە نرخی ٢٢٠ دۆلار بۆ ئەو جۆرەیان کە بیرگەکەی ٦٤ گێگابایتە و ٢٦٥ دۆلار بۆ ئەوەیان کە بیرگەکەی ١٢٨ گێگابایتە.


هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.