ئەپ و نەرمەکاڵا 21, حوزه‌یران 2018

ئەپێکی کوردی بۆ زانینی شوێنی کامێراکانی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیەنرا

هەروەک ئەپە پێشکەوتووەکانی دیکەی گوگڵ پلەی ئەم ئەپڵیکەیشنە بریتییە لە نەخشەیەک کە کامێراکانی لەسەر جێگیر کراوە، وە تۆش دەتوانیت ھاوکاری ئەم گرووپە بیت لە ڕیپۆرتکردنی ئەو شوێنانەی کە کامێرای ھاتووچۆی تێدا جێگیرە.
لەئێستادا ئەم ئەپە تەنھا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە و لەماوەیەکی نزیک بۆ سیستەمی iOS ـیش بەردەست دەکرێت.
قەبارەی ئەپەکە ٤,٦ مێگابایت، گونجاوە لەگەڵ ئەندرۆید ٥ و بەرەو سەر.
بەستەری داگرتن: کرتە لێرە بکە.

چەند وێنەیەکی ڕوکاری ئەپەکە لە کاتی کردنەوەی ئەپەکەدا هەڵدەستێت بە نوێ بوونەوە و ناردنی ئاگانامەکان بۆ بەکارهێنەری ئەپەکە تاوەکوو ئاگاداری شوێنی کامێراکان بێت.

 

 

 

بۆچونی تۆ