سامسۆنگ
28, حوزهیران 2018
کۆمپانیای سامسۆنگ هەڵدەستێت بە نمایشکردنی سێ جۆر لە مۆبایلی گالەکسی S10

کۆمپانیای سامسۆنگ دەیەوێت جۆری داهاتووی مۆبایلەکانی گالەکسی S جیاوازبێت بە هۆی تێپەڕبوونی ١٠ ساڵ بەسەر یەکەم جۆر لەزنجیرەی مۆبایلەکانی گالەکسی S بۆ یەکەم جار، لەم بارەیەشەوە ڕاپۆڕتەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە کۆمپانیای سامسۆنگ کاردەکات لەسەر سێ جۆر مۆبایل هەتاوەکو ڕابگەیەندرێت لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩ ـدا مۆبایلەکانیش پێکدێت لە مۆبایلێکی سەرەکی و دوو مۆبایلی دیکە بە تایبەتمەندی و نرخی جیاواز، مۆبایلی یەکەم گالەکسی S10 ـە کە سەرەکیەکەیانە و هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٥.٨ ئینچ و مۆبایلی دووەمیش کە گالەکسی S10 PLUS ـە هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٦.١ ئینچ لەگەڵ بوونی دوو کامێرا لە بەشی پشتەوەی مۆبایلەکە، مۆبایلی سێیەم نادیارە هەتاوەکو ئێستا بەڵام هەڵگری ڕوونمایەک دەبێت بە قەبارەی ٦.٤٤ ئینچ لەگەڵ بوونی ٣ کامێرا لە بەشی پشتەوە و لەوانەیە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆریش بێت لە ڕوونماکەیدا ئەمەش واتای ئەوەیە کە سامسۆنگ دەیەوێت مۆبایلێکی پێشکەوتوو نمایش بکات لە ڕووی تایبەتمەندیەوە هەروەها بە دڵنیایشەوە مۆبایلەکە نرخێکی کەمی نابێت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.