ئامێرە هەمەجۆرەکان 31, ته‌مموز 2018

6 تەکنەلۆژیا داهاتووی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان پڕشنگدار دەکەن

لە ساڵانی ڕابردووەوە بە شێوەیەکی نایاب ئینتەرنێت گەشەی کردووە. وە ئێستاش لە گەشەکردن نەوەستاوە. هەروەها لەبەر ئەوەشی کە لە سەردەمی دیجیتاڵی دەژین تا ئەو تەکنەلۆژیایانە ببینین کە خەڵک لە ڕابردوودا خەویان پێوە دەبینی. تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەک گەشەی کردووە، چووەتە خاڵێک کە نەک تەنها مانای ئاسوودەیی و کات بەسەربردن بدات. بەڵکو ئێستا شوێنێکی تەواو گرنگە بۆ بازرگانی و کارکردن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارهێنانەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بە شێوەی تایبەتی و پڕۆفیشناڵی لە داهاتوودا هەر دەمێنێتەوە.

با ببینین؛ ئەم داهاتووەی تؤڕەکۆمەڵایەتییەکان وەک داهاتووی هەر بوارێکی تر چی لیدێت و پێشبینی چی لێدەکرێت؟ ئێستا چەندین تەکنەلۆژیای سەردەم هەیە کە لە ئامێر و ئەپەکانی ئێستادا بەربڵاون. 6 تەکنەلۆژیا هەیە کە بە ئەگەری زۆرەوە دەتوانین لە داهاتوودا لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاریانبێنین.

تەلی ڕادیۆیی بۆ ناسینەوەی کەسێتی یان (سیم کارد)

سیم کارد یان تەلی ڕادیۆیی، کە مەبەست لێیان باشتر ناساندنی کەسێتی هاونیشتمانییە کە لە ئێستادا لە زۆرترین کاردەکانە هەیە، پاسپۆڕتەکەمان وەک نموونە و لەگەڵ چەندین کاردی تر کە ئێستا کاریان پێدەکرێت. هەرچۆنێک بێت ئەم تەلانە تەنیا نابن بە ئامڕازێک بۆ ناساندنی کەسێتیمان، بەڵکو دەبنە هەموو شتێکی ئێمە. بەوهۆیەی قەبارەیان بچووکە پێدەچێت لە هەموو کڕینێکماندا بەردەست بێت. لەوانەیە پرسیار بکەیت بۆچی ئەم شتە دەکرێت؟ وەڵامەکە وەرگرتنی زانیارییە لە کڕیارەکان لە هەموو جیهاندا.

پێگەکانی براندەکان زانیارییەکان بەکاردێنن تا ڕێگەیەک بدۆزنەوە بۆ باشتکردنی بازرگانییەکانییان، چونکە ئەم تەلانە وا لە زانیارییەکان دەکات زووتر کۆبکرێنەوە ئەمەش ئاسانکاری گەورەیە بۆ کۆمپانیاکان. ئێمە دەزانین کۆمپانیاکانی وەک تویتەر و فەیسبووک زۆرترین ڕێوشوێن دەگرنە بەر لە پێناو ناساندنی زیاتری هەژمارەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیاندا، تەنانەت بەم هۆکارە ڕۆژانە چەندین هەژمار ڕادەگیرێن بەهۆی تۆمارنەکردنی زانیاری یان هەژماری هاوشێوە. لەم ماوەیەدا بینیمان کۆمپانیای تویتەر دەیان هەزار هەژماری ساختە و هاوشیوەی سڕیەوە، کەواتە هیچ شتێک لە ناساندنی هەژمارەکان بۆ کۆمپانیاکان گرنگتر نییە، بۆ ئەم هۆکارەش تەلەکان باشترین ئامڕاز دەبن.

ناسینەوەی بایۆمەتری بۆ ڕووخسار

ناسینەوەی بایۆمەتری ڕووخسار ڕێگەمان پێدەدات تا پشکنین بکەین و زانیاری و دەمنامەی خۆمان بداتێ. بەرنامە پێشکەوتووەکان ڕووخسارەکان دەپشکنن و زانیاری کەسەڕاستەقینەکان وەردەگرێت و دەمنامە “پڕۆفایل”ـی هەژمارەکەیت بە خێرایی پێدەدات. ئێستا ئەم تەکنەلۆژیایە لەلایەن پۆلیسەوە لە ژێر بەکارهێناندایە. لەبەر ئەوەی تەکنەلۆژییایەکی پێشکەتووە؛ بە ئەگەری زۆرەوە بۆ خەڵکیش بەردەست دەکرێت.

Image result for face recognition

خوێنندنەوەی هزر

لە ڕاستیدا نایابترین تایبەتمەندی کە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێت زۆر باشتر بکات تەکنەلۆژیای خوێندنەوەی هزر و کۆنتڕۆڵکردنە. لەگەڵ ئەم تەکنەلۆژیا زۆر پێشکەوتووە، خەڵک دەتوانێت کۆنتڕۆڵی مۆبایلەزیرەکەکانیان بکەن بە هۆی هزریانەوە. ئەم داهێنانە لە چەند پڕۆسەیەکی وەک خوێندن بەکاردەهێنرێت و پێدەچێت لە ساڵانی داهاتوو ئەزموونی ئەم تەکنەلۆژیایە بکەین. دەکرێت تۆ نامە بۆ هاوڕێکەت بنێریت تەنها بە بیرکردنەوە لێی. ئەم بیرۆکەیە پێشتر بە مەبەستی چارەسەر هاتە گۆڕێ بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی خۆیان بکەن یان کەم ئەندامن بۆ ئەوەی توانای بەکارهێنانی ڕۆژانەی مۆبایلەکانییان هەبێت. ناوازەیە وایە؟

تەکنەلۆژیای Augmented Reality

تەکنەلۆژیای Augmented Reality یان AR تەکنەلۆژیایەکە دەتوانێت خەیاڵمان لە ڕاستی پێشان بدات. واتا دەتوانین ڕاستی دەوروبەرمان بخەینە ناو مۆبایلەکەمانەوە. ئێستا ئەم تەکنەلۆژیایە لە چەندین مۆبایل و یاریدا هەیە، نموونە مۆبایلەکانی گالەکسی S9 و ئایفۆن ١٠ و یارییەکانی Pokemon Go و The walking dead our world. ئەم تەکنەلۆژیا گرنگە دەتوانرێت لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان وەک خزمەتگوزاری بازاڕی سەرهێڵ بەکاربهێنرێت. بە هۆکاری ئەوەی ئەم تەکنەلۆژیایە ساڵ بە ساڵ لە گەشەپێداندایە، لە داهاتوودا بە تایبەتمەندییەنوێیەکانی سەرساممان دەکات.

Image result for augmented reality

تەکنەلۆژیای ڕاستی خەیاڵی VR

لە ئێستادا تەکنەلۆژیای ڕاستیی خەیاڵیی(VR) لە چەندین بواردا بەکاردەهێنرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ پێشکەوتنی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت. لە ڕێگای ئەم تەکنەلۆژیایەوە تێڕوانینی بەکارهێنەر دەگۆردرێت و لە کاتی بەکارهێنانیدا
شتە خەیاڵییەکان دەبنە ژینگەی دەوروبەرت. وە جیاوازە لەگەڵ تەکنەلۆژیای .AR لە ئێستادا بە شێوەیەکی ئاسایی لە جیهاندا جێگیرە و لە زۆربەی یارییەکان و فیلمەکاندا هەیە. دەکرێت ئەم تەکنەلۆژیایە دەکرێت بە هەر بیرۆکەیەک بێت لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەکاربهێنرێت.

Image result for VR

یارمەتیدەری دەنگی (هاوشێوەی سیری و گووگڵ)

یارمەتیدەری دەنگی، تەکنەلۆژیایەکی گرنگە لە جیهانی مۆبایلەسەردەمییەکان. بۆ سیستەمی IOS یارمەتیدەری سیری هەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید یارمەتیدەری گووگڵ هەیە. ئەم تەکنەلۆژیا زیرەکانە گەشە بە بەکارهێنانەکانمان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەکات. مۆبایلەکانمان کۆنتڕۆڵ دەکەین بە فەرماندان بە دەنگ. چەندین تایبەتمەندی تری وەک گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕۆبۆتەکان. ئەم تەکنەلۆژیایە لە لێکۆڵینەوە و گەڕانەکاندا سوودی زۆرە و هەمیشە لە گەشەپێداندایە، بە شێوەیەک کە ئەم یارمەتیدەرە دەتوانێت وەک مرۆڤێکی ئاسایی گفتوگۆ بکات هەروەک یارمەتیدەرەکەی گووگڵ کە لەم دواییە نوێکاری تێدا کرا.

Related image

بۆچونی تۆ