ئای ئۆ ئێس 11, ئاب 2018

5 تایبەتمەندی ئەپەسەرەکییەکانی ئایفۆن لەوانەیە تا ئێستا بەکارت نەهێنابێت

سیستەمی iOS لەسەر مۆبایلەکانی ئایفۆن بە سیستەمێکی سادە ناسراوە. لەو کاتەی کە سیستەمەکە بڵاوکراوەتەوە، هەمان ڕووکاری پێشووتری هەیە. دووگمەی ماڵەوە هێشتا بۆ ڕیزکردنی ئەپەکانە! بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەم چەند ساڵەی ڕابردووەوە سیستەمەکە فەرمان و تایبەتمەندی نوێی بۆ زیادکراوە.

لەم فەرمانانەدا چەندین ئاسانکاری هەیە کە لەوانەیە تا ئێستا بەکارت نەهێنابێت. ئێستاش باس لەو فەرمانەنهێنییانەی سیستەمی iOS دەکەین کە ئەگەری هەیە لەمەدوا زۆرترین کارەکانت بۆ ڕابپەڕێنن:

دیاریکردنی ئاستی بەرز و نزمی تەنەکان لە ئەپی قیبلەنما – Compass

Level Tool iPhone

لە ئەپی قیبلەنمای ئایفۆنەکەت، تایبەتمەندییەکی تری نهێنی هەیە و لەوانەیە پێت نەزانیبێت. ئەم تایبەتمەندییەنهێنییە دەتوانرێت وەکو تەرازوویەک بەکاربێت، تەرازوویەک بۆ زانینی ئاستی ڕێکی و ناڕێکی دیوارێک یان هەر تەنێکی تر زۆر بە زیرەکانە. بە سادەیی بچۆ ئەپەکە پاشان پەنجە بۆ لای چەپ بخشێنە و دەیبینیت.

لە ئەپی تێبینییەکان دۆکیۆمێنتەکان بپشکنە

پێویستت بە ئەپی سێیەم نییە، بۆ ئەوەی کارەکانی پشکنینی دۆکیۆمێنتت بۆ بکات/ ئەگەر ئەم جۆرە ئەپانەت داگرتووە بیسڕەوە چونکە لە ئەپی تێبینییەکانی ئایفۆنەکەتدا ئەم تایبەتمەندییە بە باشترین شێوە هەیە. ئەم فەرمانە لە وەشانی ١١ـی iOSـدا هەیە.

  • ئەپی Notes بکەرەوە
  • کرتە لە هێمای (کۆ – پڵەس)ـەکەی ناوەڕاست بکە لە خوارەوە.
  • لاکێشەکە دەبینیت و لە سەرەوە دووگمەی Scan Documents هەیە. کرتەی لێبکە و کاغەز و پەڕەکان وێنەبگرە و پاشان
  • Save دابگرە. دواتر بە شێوەی PDF بۆ هاوڕێکانت هاوبەشی پێبکە.

کاتی خەوتن لە ئەپی کاتژمێر

تایبەتمەندییەکی تری بەسوود لە ئەپی کاتژمێری ئایفۆنەکەت هەیە و پێی دەوترێت Bedtime. بەم تایبەتمەندییە ئەپی کاتژمێرەکەت ڕێنماییت دەکات تا لە کاتی گونجاودا بچیتە سەر جێگەکەت و بخەویت. سەرەتا ئەو کاتژمێرە دەنوسیت کە دەتەوێت لێی هەڵبسیت و چەندێک دەتەوێت بخەویت، بە شێوەی خۆکارانە ڕێنماییت دەکات دەربارەی کاتی خەوتنت. کرتە لە بەشی Bedtime بکە لە لیستی خوارەوە.

پێدانی شوێنی جوگرافیت لە ئەپی نامەکان

ئەپەکانی دۆزینەوەی هاوڕێکان یارمەتیدەرە تا ڕاستەوخۆ شوێنەکانیان بزانین. بەڵام لە ئایفۆنەکەتدا و لە ئەپی نامەکان ڕاستەوخۆ و بە خێرایی شوێنی جوگرافیت بۆ هاوڕێکەت بنێریت. ئەمەش لەسەر نەخشە دەبێت. چۆنیەتی ناردنی شوێنەکەت:

  • ئەپی نامەکان بکەرەوە.
  • بەشی گفتوگۆی هاوڕێکەت بکەرەوە.
  • بڕۆ بەشی Details.
  • ٢ بەش دەبینیت. کە هەردووکیان بۆ ناردنی شوێنەکەت بەکاردێت بەڵام بەشی Send my Current Location شوێنی
  • ماڵەوەت دەنێرێت و بەشی Share my Locationـیش شوێنی کاتی ئێستات بۆ دەنێرێت.

هەستەوەری تەندروستی لە ئەپی تەندروستی (Health)

ئەگەر تا ئێستا ئەپی تەندروستیت نەکردووەتەوە ئەوا تایبەتمەندی ناوازەت لە کیس چووە. ئەپی تەندروستی لە ئایفۆنەکەت هەستەوەری وریایی بەکاردێنێت کە لە ئایفۆنەکەتدا جێگیرە. هەموو هەنگاوەکانت و گەشتەکانت تۆمار دەکات. ئەمە جگە لەوەی زانیاری دەربارەی کێشتی تێدایە.

بۆچونی تۆ