هەواڵ 14, ئاب 2018

هواوەی گاڵتە بە بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ دەکات

وا دیارە کۆمپانیای هواوەی سەرسام نەبووە بە بەرهەمە نوێیەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەویش سامسۆنگ گالەکسی نۆوت 9ـە و ئەمەش لە جریوەیەکیدا لە تویتەر دەردەکەوێت و تیایدا گاڵتە بە مۆبایلە نوێیەکەی سامسۆنگ دەکات و نووسیویەتی “ئەمە بە نوێکاری ڕاستەقینە ناودەبرێت” ئەمەش لە هەوڵێکیدایە بۆ زیاتر دەرخستنی هەردوو مۆبایلی P10 Plus و P20 Pro، هەروەها لە جریوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە “نوێکاری ڕاستەقینە” بەم زوانە بڵاودەکاتەوە کە ئەویش مەبەستی لە مۆبایلی Mate 20 Proـە و وا دیارە هەڵگری 4 کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوەی و پێشبینیش دەکرێت خاوەنی چاکسازی و نوێکاریەکی زۆر بێت لە کامێراکەیدا.

تاگەکان Huawei
بۆچونی تۆ