ئەندرۆید 15, ئاب 2018

لیستی تەواوی ئەو مۆبایلانەی وەشانی ئەندرۆید 9ـیان پێدەگات

لەم ڕۆژانە کۆمپانیاکان بۆ ناردنی نوێکاری بۆ مۆبایلەکانییان لە هەوڵدان و لە پلانیاندایە بەم نزیکانە وەشانی ٩ی سیستەمی ئەندرۆید بۆ مۆبایل و بەکارهێنەرەکانییان بنێرن. وا دیارە زۆرێکمان لیستی ئەو مۆبایلانەمان دەوێت کە وەشانەکەیان پێدەگات و لە ئێستاشدا لیستی فەرمی ئەو مۆبایلانە لە بەردەستە.

لیستی ئەو مۆبایلانەگرنگانەی کە وەشانی ئەندرۆید 9ـیان پێدەگات:

مۆبایلەکانی گووگڵ

بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی گووگڵ پیکسڵ بە زووترین کات وەشانەکەیان پێگەیشت. جگە لە نێکسس 6P. کە ئەمانەن:

  • Pixel 2 XL
  • Pixel 2
  • Pixel XL
  • Pixel

مۆبایلەکانی سۆنی

مۆبایلەدیاریکراوەکانی سۆنی بە زووترین کات وەشانەکەیان پێدەگات. چونکە کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، تا کۆتایی مانگی ١١ هەموو مۆبایلەدیاریکراوەکانی سۆنی ئەندرۆید ٩ێان پێدەگات. ئەو مۆبایلانەی سۆنیش ئەمانەنڵ

  • Sony Xperia XZ2 Premium
  • Sony Xperia XZ2 Compact
  • Sony Xperia XZ2
  • Sony Xperia XZ1 Compact
  • Sony Xperia XZ1
  • Sony Xperia XZ Premium

مۆپایلەکانی وەن پڵەس

کۆمپانیای وەن پڵەس بەڵێن دەدات وەشانی ٩ بۆ مۆبایلەکۆنەکانیشی بنێرێت.

Android Pie Confirmed for These Phones: Did Yours Make it to the List?

  • OnePlus 6
  • OnePlus 5T
  • OnePlus 5
  • OnePlus 3T
  • OnePlus 3

مۆبایلەکانی نۆکیا

هەموو مۆبایلەزیرەکەکانی نۆکیا وەشانەکەیان پێدەگات و ئەمەش جێی دەستخۆشییە. هەر لە سەرەتاشەوە زۆربەی ئەم مۆبایلانە سیستەمی ئەندرۆید ٨ـیان لەسەر بوو. کە ئەمانەن:

  • Nokia 8 Sirocco
  • Nokia 8
  • Nokia 7 Plus
  • Nokia 7
  • Nokia X6 aka Nokia 6.1 Plus
  • Nokia 6.1
  • Nokia 6
  • Nokia X5
  • Nokia 5.1
  • Nokia 5
  • Nokia 3.1
  • Nokia 3
  • Nokia 2.1
  • Nokia 2
  • Nokia 1

مۆبایلەکانی شاومی

ئەگەری هەیە وەشانەنوێیەکە لەلایەن شاومییەوە درەنگ بخایەنێت ئەمەش بە هۆکاری گەشەپێدانی ڕووکاری تایبەتی بۆ مۆبایلەکانی Mi کە بە MIUI ناسراوە. بە نوێکردنەوەی MIUIـەکەت تایبەتمەندی نوێ و جیاواز لە ڕووکاری مییەکەت دەبینیت بە بێ ئەوەی سیستەمی ئەندرۆیدەکەت نوێبکەیتەوە. مۆبایلەکانی می:

  • Mi A2
  • Mi A2 Lite
  • Mi A1
  • Mi MIX 2S

مۆبایلەکانی هواوەی 

  • Huawei P20 Pro
  • Huawei Mate 10 Pro
  • Honor 10
  • Honor View 10 (Honor V10)

مۆبایلەکانی ئۆپۆ

مۆبایلەکانی ئۆپۆ لەم وەشانە بێبەش دەبن. تەنیا ١ مۆبایلی ئۆپۆ وەشانی ٩ی پێدەگات ئەویش مۆبایلی R15 Proـیە.

مۆبایلەکانی سامسۆنگ

لەوانەیە بۆ بەکارهێنەرانی گالەکسی هەواڵێکی ناخۆش بێت بەڵام سامسۆنگ هێشتا سەرقاڵی ئامادەکردنی وەشانی ٨ی ئەندرۆیدە بۆ زۆربەی مۆبایلەکانی. هێندە نییە مۆبایلی گالەکسی S8 وەشانی ٨ی پێگەیشتووە بۆیە دەربارەی وەشانی ٩ بۆ مۆبایلەکانی گالەکسی کەمێک بێهیواین.

 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ