ئینتەرنێت 13, تشرینی یه‌كه‌م 2012

فایەرفۆکسی ١٦ گەیشت + داگرتن بۆ ویندۆز و ماک و لینوکس.

دیارە مۆزێلا لە گەشەپێدانی وێبگەڕەکەی نەوەستاوە و بەردەوامە بەڵکو بە شێوەیەک هەوڵی تەواویان خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی باشترین تایبەتمەندی و چاکسازی تێدابکەن. ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو کۆمپانیای مۆزێلا دواین وەشانی خۆی لە وێبگەڕی فایەرفۆکس ڕاگەیاند کە ئەم وەشانەیان وەشانی ١٦ـەیە. هەروەکو وەشانەکانی تری کۆمەڵێک چاکسازی و تایبەتمەندی تێداکراوە لەوانە پشتگیری کردنی لە web-based apps و هەوەرها VoiceOver بۆ بەکارهێنەرانی سیستەمی ماک. ئەمانە و چەندین چاکسازی و تایبەتمەندی لە Performance و ڕووکاری دا کراوە و هەوەرها چەند خزمەتگوازراییەکی تریش زیدکراوە بەڵاl تایبەتە بە گەشەپێدەرانی وێب.

[image src=”http://cdn.redmondpie.com/wp-content/uploads/2012/10/Firefox16_1.png” width=”590″ height=”486″ lightbox=”yes” align=”center”] [image src=”http://cdn.redmondpie.com/wp-content/uploads/2012/10/Firefox16_2.png” width=”590″ height=”486″ lightbox=”yes” align=”center”]

لەم لینکەوە بۆ هەرسێ سیستەمی ویندۆز و ماک و لینوکس دابگرە:
http://www.mozilla.org/en-US/firefox/all.html

سەرچاوە REDmond

بۆچونی تۆ