10
مایکرۆسۆفت 31, ئاب 2018 بۆچوون

وەشانێکی نوێی ویندۆز 10 بەڕێوەیە و مایکرۆسۆفت ناوەکەی ئاشکرا دەکات

ئەمڕۆ، مایکرۆسۆفت بە فەرمی ناوی وەشانی داهاتووی ویندۆز ١٠ی ئاشکراکرد. شایەنی باسە ئەم وەشانە پێشتر بە ناوەکۆدی Redstone 5 ناسرابوو، بەڵام ئەمڕۆ ناوی فەرمی ئاشکرا کرا و مایکڕۆسۆفت بە “Windows 10 October 2018 Update” ناوی دەبات. بە گوێرەی ناوەکەی، ئەم وەشانە لە مانگی ١٠ بەردەست دەبێت.

ئەم وەشانە کۆمەڵێک گۆڕانکاری لەگەڵ خۆی دێنێت، بۆ نمونە لەبەرگرتنەوەی کلاود (Cloud Clipboard) کە لەسەر هەموو ئامێرەکانت هاوکات دەبێت، دۆخی تاریک بۆ File Explorer، وەشانێکی پڕ لە گۆڕانکاری Snipping Tool، چاکسازی تەواو لە وێبگەڕی ئێج و هەروەها Xbox Game Bar.

بۆ ئەم وەشانە، مایکرۆسۆفت شوێن وەشانی مانگی چواری ویندۆز ١٠ دەکەوێت. چاوەڕوان دەکرێت مایکرۆسۆفت گشت پێداویستیەکان تا کۆتایی مانگی ٩ بۆ ئەم وەشانە بە کۆتا بگەیەنێت و لە سەرەتای مانگی ١٠ بۆ بەشداربووانی Windows Insider بەردەست بێت.

شایەنی باسە، لە ئێستادا مایکڕۆسۆفت جەخت لە وەشانی داهاتووتری ویندۆز ١٠ دەکات کە ناوەکۆدی 19H1 هەڵدەگرێت و چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی ٤ی ٢٠١٩ بەردەست بێت. ئەمە لە کاتێکدا مایکڕۆسۆفت ئاماژەی بە هیچ تایبەتمەندیەکی بەرچاوی ئەم وەشانەی ساڵی داهاتوو نەکردووە. لە ڕاستیدا، تاقیکردنەوەی وەشانی ویندۆز ١٠ی 19H1 لە مانگی ٧ی ئەمساڵ دەستی پێکرد و ئەو تایبەتمەندیانەی لەم وەشانەدا هەیە پێ ناچێت لە وەشانی مانگی ١٠ واتە Windows 10 October 2018 Update بەردەست بن.

سەرچاوە :
تاگەکان microsoft
بۆچونی تۆ