جۆراوجۆر
19, ئهیلول 2018
سۆنی پلەیستەیشنی دێرینی ڕاگەیاند: یارییەدێرینەکانی پلەیستەیشن 1ی تێدایە

هاوشێوەی نینتێندۆ، سۆنیش یارییەدێرینەکانی پلەیستەیشن ١ی گەڕاندەوە بۆ سەر ئامێرێکی نوێ کە هەمان دیزاین و شێوەی پلەیستەیشن ١ی هەیە بەڵام زۆر بچووکترە، ئەویش بە ناوی Playstation Classic. ئەم یارییانە تەمەنییان لە ٢٥ ساڵ زیاترە و هەمووان یادگارییان هەیە لەگەڵییان، بۆیە پێشبینی دەکرێت فرۆشێکی زۆری هەبێت. ٢٠ یاری جێگیرکراوی تێدایە لەوانە یارییەکانی Final Fantasy VII – Tekken 3 – Ridge Racer Type 4 نرخی ٩٩ دۆلارە و لە سەرەتاکانی مانگی ١٢ بۆ کڕین بەردەست دەبێت.
[su_youtube url=”https://youtu.be/nl2h8LDq_oI”]
شێوەی دەسکەکانیشی هەر لەسەر شێوەی دەسکەکانی پلەیستەیشن ١ـە و ٢ دانە دەسک لەگەڵ پلەیستەیشنەکەدا بۆ کڕیاران بەردەستە، ئەمەش بۆ یاریکردن لەگەڵ هاوڕێکان. تا ئێستا ناوی تەواوی لیستی یارییەکان ئاشکرا نەکراوە بەڵام سۆنی ئاشکرای کردووە یارییەکانی Jumping Flash – Wild Armsـیشی تێدایە.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13115393/sony_playstation_classic_2.jpg)
وە کاتێکیش دێینە سەر بواری ڕەقەکاڵا وا دیارە سۆنی لە نینتێندۆ باشترە. چونکە ئەم پلەیستەیشنەنوێیە دەتوانرێت بە شێوەیەکی ئاسان هەڵبگیرێت وەک لە ئامێری NESی نینتێندۆ. ئەمەش دڵخۆشکەرە چونکە بە ئاسانی دەتوانرێت لە هەموو شوێنێک یاری پێبکرێت.
:no_upscale()/cdn.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/13115471/ps_classic_old_vs_new_two_column_01_en_14sep18_1536938378589.png)
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.