ئۆپۆ
23, تشرینی یهكهم 2018
ئۆپۆ مۆبایلی Oppo R15xـی بە پەنجەمۆری ژێر ڕوونما و Snapdragon 660ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ئۆپۆ بە فەرمی مۆبایلی Oppo R15xـی ڕاگەیاند، مۆبایلەکە خاوەنی هەمان دیزاینی مۆبایلی Oppo K1ـە و هەڵگری پەنجەمۆری ژێر ڕوونمایە لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە دوو کامێرای لە بەشی پشتەوە و کامێرایەک لە پێشەوە بە ڕوونی 25 مێگاپێکسڵ لە خۆدەگرێت، لەگەڵ ئەمانەشدا خاوەنی ڕوونمایەکی گەورەیە و بەشی سەرەوەی هەڵگری نۆچێکی بچوکە لە شێوەی دڵۆپە.
گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-
- ڕوونما: لە جۆری AMOLED و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19.5:9
- پڕۆسێسەر: Snapdragon 660
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت
- کامێرای پشتەوە: دوو کامێرا بە ڕوونی 16+2 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پێشەوە: 25 مێگاپێکسڵ
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید ئۆریۆ 8.1 بە ڕووکاری Color OS 5.2
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- توانستی پاتری: 3500 میللی ئەمپێر
- نرخ: 400$ دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: 1/11/2018
سەرچاوە:
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.