10
ئەپ و نەرمەکاڵا 27, تشرینی یه‌كه‌م 2018 بۆچوون

5 باشترین ئەپی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ ساڵی 2018

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا زمانی ئینگلیزی بووەتە پێویستیەکی گرنگ لە کاتی کار و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی ڕۆژانەمان، و هەروەها هۆکارێکیشە بۆ سەرکەوتنمان لە کاری داهاتووماندا، بەڵام زۆربەی خەڵکی ڕووبەڕووی ئاستەنگ و سەختی دەبنەوە لە فێربوونیدا و ناتوانن فێری شێوەی خوێندنەوەی وشە و وشەکاری و پێکهێنانی ڕستە و چەندان شتی تر ببن لە فێربوونی زمانەکەدا.

بەم بۆنەیەوە، ئەگەر تۆ بوارت نییە یان بودجەی پێویستت نییە بۆ بەشداریکردن لە کۆرسێک، ئەوا ئەم ٥ ئەپڵیکەیشنەی خوارەوە هاوکاریت دەکەن لە فێربوون و باشترکردنی زمانی ئینگلیزیت.

١- Flowlingo

لە ڕێگەی ئەم ئەپەوە بە هۆی تەلەڤیزیۆن و کتێب و هەواڵ و بڵۆگ و چەندان شتی ترەوە فێری ئینگلیزی دەبیت. ئەم ئەپە جگە لە ئینگلیزی پشتگیری لە ٢١ زمانی تریش دەکات. ئەوەی ئەم ئەپە دەیکات دەتخاتە ناو ناوەڕۆکێکی زۆر لەو زمانەی کە تۆ مەبەستتە فێری بیت.

بۆ داگرتنی ئەپی Android : Flowlingo

بۆ داگرتنی ئەپی iOS : Flowlingo

٢- Hello English

ئەم ئەپڵیکەیشنە بوخچەیەکی تەواوە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی و باشترکردنی بەهرەکانت لەناو ئەو زمانە، چونکە ڕێزمان و وشەکاری و خوێندنەوە و ئاخاوتن و چەندان شتی تریش تێدایە.

زیاتر لە ٤٧٥ وانە بوونی هەیە و وانە سەرەتاییەکان بە خۆڕایین بەڵام بۆ کردنەوەی وانەکانی تر پێویستە بەردەوام بیت لە ڕاهێنان و بە دەستهێنانی خاڵی زیاتر بۆ کردنەوەی هەنگاو و ئاستەکانی تر.

بۆ داگرتنی ئەپی Android : Hello English

بۆ داگرتنی ئەپی iOS : Hello English

٣- Beelinguapp

ئەم ئەپە کتێبی دەنگی بەکاردەهێنێت بۆ فێربوونی زمانە جیاوازەکان، کە ئینگلیزیش لە ناویاندا هەیە. چیرۆکێک دیاری دەکەیت و بەو زمانە بۆت دەخوێندێتەوە کە دەتەوێت فێری بیت و لەگەڵ چەند تایبەتمەندیەکی تری پەیوەست بە فێربوون لە ناو ئەپەکە هەیە. تەنانەت لە هەندێک لە چیرۆکەکان وێنەی جوڵاو هەیە بۆ فێربوونی زمانەکە تا ئاسانتر تێبگەیت باسی چی دەکات لەکاتی خوێندنەوەی بە ئینگلیزی.

بۆ داگرتنی ئەپی Android : Beelinguapp

بۆ داگرتنی ئەپی iOS : Beelinguapp

٤- Vocabulary Builder

ئەم ئەپە یارمەتیت دەدات لە فێربوونی وشە بۆ ئاستی جیاجیا و بۆ تاقیکردنەوە دیارەکانی وەکو ئایەڵتس و تۆفڵ. هەروەک ئاستی سەرەتایی و مامناوەند و پێشکەوتوو لە خۆی دەگرێت.

بە تەنها دیاریکردنی بەشێک، ئەوا ئەپەکە ئاستەکانت دەخاتە بەردەم و تۆش دەتوانیت دەست بە فێربوونی وشە بکەیت.

بۆ داگرتنی ئەپی Android : Vocabulary Builder

بۆ داگرتنی ئەپی iOS : Vocabulary Builder

٥- Knudge.me

ئەم ئەپە هاوکارێکی باشە لە فێربوونی وشەکانی زمانی ئینگلیزی بە شێوەیەکی کرداری و زانستی. ئەم ئەپە ژیری دەستکرد بەکاردەهێنێت بۆ ئاسانکردنی پڕۆسەی فێربوون. چەندین کۆرسی جیاجیا پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات لەسەر شێوەی ڤیدیۆ و یاری بۆ فێربوونی وشەکان.

بۆ داگرتنی ئەپی Android : Knudge.me

بۆ داگرتنی ئەپی iOS : Knudge.me

بۆچونی تۆ