شاومی
28, تشرینی یهكهم 2018
شاومی گۆڕانکاری دەکات لە کاتی گەیشتنی نوێکاریەکان بە ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی

لە ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای شاومی خشتەیەکی نوێی ڕاگەیاند تیایدا کاتی گەیشتنی نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ و پای بۆ ژمارەیەک لە مۆبایلەکانی گۆڕیوە، سەرەتا تێبینی ئەوە دەکەین لە لیستەکەدا بوونی هەندێک لەو مۆبایلانەیە کە لە ئێستادا کاردەکەن بە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ و هەندێکی تریشیان وەک مۆبایلەکانی Xiaomi Mi Mix 2S و Xiaomi Mi8 و Xiaomi Mi8 Explorer Edition کاردەکەن بە سیستمی ئەندرۆید پای.

ئەوەی لێرەدا شایەنی ئاماژە پێدانە نوێکاری ئەندرۆید ئۆریۆ بە مۆبایلی Xiaomi Mi5S Plus ناگات و دوادەخرێت بە هۆی بوونی هەندێک کێشە لە سیستمەکەدا کە هەتاوەکو ئێستا چارەسەر نەکراون بەڵام هەریەک لە مۆبایلەکانی Xiaomi Redmi 5 و Xiaomi Redmi 5A و Xiaomi Mi5X إلى الأندرويد Oreo خلال هذا الربع. ستحصل سلسلة هواتف Xiaomi Mi8 Series و Xiaomi Mi Mix 3 نوێکاری ئەندرۆید پاییان پێدەگات و زنجیرەی مۆبایلەکانی Xiaomi Mi8 Series و Xiaomi Mi Mix 3ـش لە داهاتوویەکی نزیکدا و لەگەڵ مۆبایلەکانی تردا نوێکاری ئەندرۆید پاییان پێدەگات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.