ئەپ و نەرمەکاڵا
11, تشرینی دووەم 2018
ئەپێکی نوێی تایبەت بە منداڵان بۆ خوێندنەوە بە زیاتر لە 1000 کتێبەوە دابگرە

بێگومان پەرەپێدەران لە پەرەپێدانی ئەپەکانیاندا منداڵانیان پشتگوێ نەخستووە. ئەمڕۆ یەکێک لە ئەپە نوێ و نایابەکان تایبەت بە منداڵان بە ئێوە دەناسێنین، کە لەسەر کۆگای گووگڵ پلەی بەردەستە. ئەپەکە ناوی Rivetـە و خزمەتگوزاریەکی خوێندنەوەی کتێبە تایبەت بە منداڵان. ئەم ئەپە زیاتر لە ١٠٠٠ کتێبی خۆڕایی لە خۆی گرتووە، و بێگومان بە گوێرەی ئاستی منداڵان بەش بەش کراون.

لە لایەکی ترەوە ئەپەکە لە ڕووی دیزاینەوە زۆر هاوڕێیانەیە لەگەڵ هەستی منداڵان، لەگەڵ بوونی وشەیەک سەخت بۆ تێگەیشتن فەرهەنگ لەناو ئەپەکە هەیە بۆ شیکردنەوەی ئەم وشەیە. هەروەک بژاردەی هەڵسەنگاندنی کتێب هەیە و دەتوانیت گرنگترینەکان بۆ خۆت دڵخواز بکەیت. هەروەها بوونی توانستی گەڕان لە بەشەکان یان گەڕان بەپێی کلیلە وشە.
ئەمە سەرباری ئەوەی، کە دایباب دەتوانن شوێن خوێندنەوەی منداڵەکانیان بکەون و ڕۆژانە ئاگاداری ڕێنماییەکانی خوێندنەوە بن. بۆ داگرتنی ئەپەکە بە خۆڕایی کرتە بکە، کە پشتگیری لە ئەندرۆید ٥.٠ بەرەوسەر دەکات.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!