جۆراوجۆر

ناسا بیر لە پێشکەشکردنی هەلی گەشتکردن دەکاتەوە بۆ گەشتیاران

گواستنەوە لە تەکنەلۆژیا بوارێکی گەورەیە و بۆ هەردوو ئاستەکانی کۆمەڵگا و بازرگانیی بە هۆی شێوازی نوێی گواستنەوە بووەتە مایەی چاکە. چی ئەگەر بڵێین ئەگەری هەیە لە داهاتوودا گواستنەوە و گەیاندن لە نێوان هێڵی بۆشایی ئاسمان و زەویدا هەبێت؟

یەکێک لە بەرپرسانی دەزگای ناسا “جیم برینشتاین” بیرکردنەوەی خۆی دەربارەی گەشتی مرۆڤەکان بۆ بۆشایی ئاسمان ئاشکرا دەکات و دەیەوێت ئەم بیرۆکەیە بکاتە ڕاستی، کە لە ڕابردوودا بیرۆکەکە لەلایەن ڕووسیاوە سەری هەڵدا.  ڕۆژنامەی واشنتن پۆستیش توانای بە ئەنجامگەیاندنی ئەم کارە ڕوون دەکاتەوە. بەڵام ئەمە تەنیا پێشنیارە و پێویستە لە دانیشتنی ناسادا ڕوون بکرێتەوە، لە کاتێکدا ئێستا خۆی لەلایەن ژووری CASـی ناساوە پشتگیریلێکراوە.

ئەم بیرۆکەیە دەبێتە یەکێک لەو بیرۆکە فراوانانەی کە کۆمپانیا تایبەتەکانی تایبەت بەو بوارە بە چالاکییەکانی ناسا دەگەیەنێت. واتە یەکێک دەبێت لەو کارانەی لەلایەن کۆمپانیاکانی ئەمریکاوە بە هەند وەردەگیرێت و بە دڵنیاییشەوە قسەی لەسەر دەکرێت پاشان پڕۆژەکە دەدرێتەوە بە ناسا. ئەم پڕۆژەیە و باسی ئامڕازی گەشتکردنیش لەلایەن ناساوە پشتگیری گەلێک کۆمپانیای وەک Blue Origin و Virgin Galactic دەکات و پەیوەندی دروست دەکات. کە وەک دەزانین ئەم کۆمپانیایانە لە ڕابردوودا ئامێرەکانی خۆیان کە تایبەتن بە گەشتی ئاسمانی ئاشکرا کردووە و نمایش کردووە.

سەرچاوە:

19 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498