ئەپ و نەرمەکاڵا
22, تشرینی دووەم 2018
لەمەودوا دەزانیت هاوڕێکانت کام یاریانە دەکەن

هەندێکمان ناوی نەرمەکاڵای دیسکۆردمان بۆ یارییەکان بیستووە. یەکێکە لە نەرمەکاڵا گرنگەکان بۆ یاریکەران و ئاسانکاری زۆریان بۆ دەکات. دسکۆرد سەکۆیەکە بۆ کۆکردنەوەی هاوڕێیانت و قسەکردن لەگەڵیاندا بەشێوەی پەیوەندی ڤیدیۆیی و دەنگی، هەروەها بە نامەش. ئەوەی جێی خۆشحاڵییە ئەوەیە ئەم نەرمەکاڵایە ئێستا لەسەر مۆبایلەکانیش دەست دەکەوێت. نوێترین وەشانی ئەپەکە لەسەر مۆبایلەکان بزانە کە تایبەتمەندییەکی گرگنی بۆ زیادکراوە، بەڵام هێشتا بەردەست نییە.
لە کاتێکدا کە خزمەتگوزارییەکانی پلەیستەیشن و ئێکسبۆکس ڕێگەت دەدەن بزانیت هاوڕێکانت چ یارییەک دەکەن، نەرمەکاڵای دسکۆردیش لەسەر کۆمپیوتەرەکان هەمان کار دەکات، بەڵام لە مۆبایل نا. بەڵام ئێستا لە نوێترین وەشانی ئەپەکەدا لەسەر مۆبایلەکان دەتوانیت درک بکەیت بەوەی هاوڕێکانت سەرقاڵی کامە یارین. بۆ ئەوەشی ئەم تایبەتمەندییە چالاک بکەیت ئەوا بڕۆ بەشی User Settings > Games و بە سادەیی کرتە لە دووگمەکەی ONـی چالاککردن بکەیت.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.