هەواڵ 29, تشرینی دووه‌م 2012

پێدەچێت ئەمڕۆ وەشانی ١١ی بەرنامەی iTunes بڵاوبکرێتەوە.

ئەپدەیتە گەورەکەی ئایتیونس لە ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئایفۆن ٥ باسی لێوەکرا، پێشبینی ئەوە دەکرا ئەم وەشانە لە مانگی ١٠ بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە  بەردەستی بەکاربەران بەڵام دواخرا بۆ کۆتایی ئەم مانگە و بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ۆڵ ستریت جۆڕناڵ کە لەسەر زاری جێگری سەرۆک Eddie Cue لەوانەیە ئەمڕۆ ئەپڵ وەشانی نوێی ١١ی ئایتیونس بڵاوبکاتەوە کە دەکاتە ٢٩ی ١١ی ٢٠١٢ . لە ڕاپۆرتەکەیدا دەلێت “ئەم هەفتەیە بەڕێز کیو ڕوبەڕووی تاقیکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی سەرهێل دەبێـت لەگەڵ بڵاوبوونەوەی وەشانی نوێ ئایتیونس.”

شایەنی باسە لە سەرەتای ئەم مانگە بوو ئەپڵ لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاند کە بڵاوبوونەوەی وەشانی ١١ی ئایتوینس زیاتر لەوە دەخایەنێت کە چاوەڕوان دەکرا و ئەمەش بۆئەوەی کاری زیاتری لەسەر بکرێت و بەباشی ئامادەی بکەن. هەروەها ئاماژەیشی بەوەدا کە کە خۆیان ئامادەدەکەن بۆ ئەوەی پێش کۆتای ئەم مانگە ئایتیونس بڵاوبکەنەوە و بیخەنە بەردەستی بەکاربەران.

سەرچاوە www.moneycontrol.com

بۆچونی تۆ