چۆنییەتی
26, تشرینی دووەم 2018
چۆن نامەی مێسنجەر لای کەسی بەرامبەر دەسڕیتەوە؟

هەندێک کات نامەیەک بە هەڵە دەنێرین و ناشمانەوێت کەسی بەرامبەر ئەم نامەیە ببینێت و هەوڵ دەدەین بیسڕینەوە. ئەمە تایبەتمەندییەکی گرنگە کە لە تۆڕەکانی گفتوگۆکردن هەبێت. ئێستا ئەم تایبەتمەندییە لە وەتسئەپ و تێلەگرام و ڤایبەر و هەندێک دیکە هەیە، ئێستاش فەسبووک سەرقاڵی بەردەستکردنی ئەم تایبەتمەندیەیە بۆ سەرجەم بەکارهێنەرانی مێسنجەر. وە ئێستا تەنیا بۆ بەکارهێنەرانی هەندێک لە وڵاتی دیاریکراو بەردەستە و بەم زووانە بۆ هەمووان بەردەست دەبێت.
ئەگەر لای تۆ ئەم هەڵبژاردەیە دەستکەوت، ئەم ڕێپێشاندەرە بخوێنەوە بۆ سڕینەوەی ئەو نامەیەی دەتەوێت:
- بەشی نامەکانی هاوڕێیەکەت بکەرەوە.
- پەنجە لەسەر ئەو نامەیە بهێڵەرەوە کە دەتەوێت بیسڕیتەوە.
- پاشان ٢ هەڵبژاردە دەبینیت. Delete For everyone نامەکە لای کەسی بەرامبەر و لای خۆشت دەسڕێتەوە. بەڵام Delete for me تەنیا لای خۆت دەیسڕێتەوە.
بۆ سڕینەوە نامەکە تەنیا ١٠ خولەک کات هەیە دوای ناردنی نامەکە.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.