جۆراوجۆر

لە 30 وڵات ئینتەرنێتی مۆبایل لە هی WiFi خێراترە

وامان دیارخستووە کە ئینتەرنێتەکان بە تەکنەلۆژیای ڕاوتەر یان هەر ئینتەرنێتێکی دیکە بە شێوەی وایفای بەسەر ئەو ئینتەرنێتانە زاڵن کە خۆیان لە 4G دەبیننەوە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە – لە هەندێک وڵاتە پێشکەوتووەکان و ئەوانی دیکە، ئینتەرنێتی مۆبایل بە ڕێژەیەکی زۆر لە ئینتەرنێتە وایفایەکان باڵادەستترن و بەڵکو دەکرێت وایفای بۆیان سەرئێشەیەک بێت. لە توێژینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە ئینتەرنێتی مۆبایل (4G…) لە هی ئەوانەی بە وایفای کار دەکەن خێراترە؛ ئەمەش لە هەندێک وڵاتەکانی ئەوروپا و ئەفریقا و ئەمریکای لاتین… هەندێک جاریش جیاوازی خێراییەکە دەگاتە گێگابایت.

لە وڵاتێکی وەک ئوستوڕاڵیا و عومان و ٣٠ وڵاتی تر ١٠ مێگابایت داگرتن لە چرکەیەکدا یان زیاتر هەیە زیاتر لە ئینتەرنێتێکی وایفای. لە زۆرێک وڵاتان ئینتەرنێتێکی بەهێزی وایفای و مۆبایلیان هەیە، بەڵام وایفای باڵادەستترە و ئەمەش سەیر نییە، لەوانە هۆنگ کۆنگ و سەنگافوورە و کۆریای باشوور. هەرچۆنێک بێت لە هەندێک وڵات ئینتەرنێتی مۆبایل (LTE) لە خێرایی داگرتنی زانیارییەکاندا لە هەندێک وڵات خێراترە، ئینتەرنێتی مۆبایلی لوبنان ٢٥ مێگابایت خێراتر لە ئینتەرنێتی وایفای دادەگرێت. سێرێکی ئەم گرافیکە زانیارییە بکە:

Countries where mobile data is typically faster than WiFi

سەرچاوە :

26 تشرینی دووه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498