فەیسبووک
28, تشرینی دووه‌م 2018
كێشه‌یه‌ک به‌كارهێنه‌رانی مێسنجه‌ر بێزار ده‌كات

كه‌م تۆڕ و پێگه هه‌ن بێ كه‌م و كورتی و كێشه ته‌مه‌نیان به‌ڕێ بكه‌ن، فه‌یسبووكیش یه‌كێكه له‌و تۆڕانه‌ی كه هه‌ندێک جار به‌هۆی گرفت و هه‌ڵه‌ی هوونهرییهوە به‌كارهێنه‌رانی بێزار ده‌كات. ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له به‌كارهێنه‌رانی مێسنجه‌ری فەیسبووک چه‌ند جریوهیهكیان له تویته‌ر کردووە دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەیەک. چه‌ند نامەی كۆن(زیاتر له ساڵێک) له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌پی مێسجهرهكانیان وه‌كو نامه‌یه‌كی نوێ و نه‌خوێنراوه نیشان ده‌دات و به شێوه‌ی ئاگاداركه‌ره‌وه بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
هاوكات دوا به دوای ئه‌وه فه‌یسبووک هاتوەته وه‌ڵام و ڕایگه‌یاند، كێشه‌كه به‌هۆی نوێكارییه‌كانی نهرمهكاڵاكهوه بووه و به ته‌واوی چاره‌سه‌ركرا. داوای لێبوردنی له به‌كارهێنه‌رانیشی كرد ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه ڕوویدا.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو، هەوادار و گەشەپێدەری سەکۆکانی ئەپڵ.