گووگڵ
30, تشرینی دووهم 2018
وەرگێری گووگڵ لەسەر وێب بە دیزاینی مەتێریاڵەوە نوێکرایەوە

بێگومان وردە وردە دیزاینی مەتێریاڵ تەواوی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ دەگرێتەوە. هەروەکو چۆن پێشتر لەسەر زۆربەی ئەپەکانی مۆبایلەکانمان بینیومانە، و لەسەر وێبیش بە هەمان شێوە بە خێرایی جێبەجێکراوە. ئێستاش لە دوای جیمەیڵ و گووگڵ نیوز و پەڕەکانی یارمەتی گووگڵ و پەڕی هەژماری کەسی و ئەپی Android Messages و Hangouts و کۆگای کڕۆم، کاتی ئەوەیە سەیرێکی وەرگێری گووگڵ واتە Google Translate بکەین و بزانین چیمان هەیە لەو دیزاینە نوێیە.
بە گوێرەی بەدواداچوونمان بۆ ئەو دیزاینە نوێیە، ئەوا لەلای ئێمە بەردەست بووە و ڕووکارێکی جوان و قەشەنگی پشت بەستوو بە مەتێریاڵ دیزاین دەبینرێت.

هەروەکو پێی ناسراوە، مەتێریاڵ دیزاین لە وەرگێری گووگڵیشدا ڕەنگی سپی زاڵکردووە، و شینێکیش بە سێبەرەوە، لەگەڵ شێوەی گۆیی و فۆنتی جۆری Product Sans. دیارترین گۆڕانکاری کە بە ڕوونی دیاربێت، دوو دوگمەی بەشی سەرەوەیە کە Text و Documentsـن. ئەمەش ئاسانکاری بۆ بەکارهێنەر دەکات کە ئایا تەنها دەقێکە دەتەوێت وەریبگێریت یان دۆکیومێنتێکی وەکو وێرد یان پی دی ئێفە. لە خوارەوە بینەری وێنەیەکی جوڵاوی دیزاینە نوێکەی وەرگێری گووگڵ بن لەسەر وێب واتە کۆمپیوتەر:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!