مۆبایل و تابلێت 6, كانونی یه‌كه‌م 2018

مۆبایلی ASUS ROG Phone دەتوانێت خۆی بارگاوی بکاتەوە؟

لەماوەی ڕابردوودا تەکنەلۆژیای پاتری لە گەشەسەندنێکی هێواشدابووە، کە هۆکارێکی دیاربووە لە سنوردارکردنی دانانی پێکهاتەی بەهێزتر لەناو مۆبایلەکاندا. ئەگەر هەندێک تەکنەلۆژیای سەرسوڕهێنەر هەبن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی پاتری، بۆ نمونە Graphene؟ Lithium-air؟ نا وەڵامەکە ئەوانە نین هاوڕێیان، بەڵکو مۆبایلی ASUS ROG Phoneـە. ئەم مۆبایلە سەرسامکەرە دوو دەرچەی USB-C هەیە، کە ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە دەکرێت دەتوانێت خۆی بارگاوی بکاتەوە یان نا!

مۆبایلەکە ئاسایی دەرچەی بارگاوی کردنەوەی هەیە لە بەشی خوارەوەی، بەڵام مۆبایلێکی تایبەتە بە یاریکردن واتە Gaming Phoneـە. ئیتر مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن پێویستیان بە شتی زیاترە. لەبەرئەوە بۆ ئەم مۆبایلە دەرچەیەکی تر هەیە بۆ پێوەکردنی پێوەکراوەی تر واتە ئامێری تری وەکو ساردکەرەوە و دۆک بۆ گۆڕینی بۆ دۆخی ڕوومێز وەکو کۆمپیوتەر. بەڵام دەرکەوتووە هەر لە دەرچەی دووەمەوە بخەیتە دەرچەی یەکەم مۆبایلەکە دەست دەکات بە بارگاوی واتە شەحن کردنەوەی خۆی. لە خوارەوە بینەربن:

[su_youtube url=”https://youtu.be/SvGTKGPt6eU”]

ئێستا پرسیار ئەوەیە، دەتوانیت بەم شێوەیە وزەی بێسنور بۆ مۆبایلەکەت بەردەست بکەیت؟ بە داخ و پەژارەوە، نەخێر. لە ڕاستیدا، مۆبایلەکە بارگاوی ناکاتەوە و تەنها شێواویەک هەیە و وا هەست دەکات بارگاوی دەبێتەوە. بە داخەوە دەبێت ئاسایی مۆبایلەکە بخەیتە سەر بارگاویکردنەوە و شەحنی بکەیتەوە. کە بەداخەوە نەتوانینی مۆبایلەکەش بۆ ناسینەوەی هەردوو دەرچەکە خۆی لە خۆیدا سەرسوڕهێنەرە 😄!

سەرچاوە :
تاگەکان Asus ROGPhone
بۆچونی تۆ