هەواڵ
9, کانوونی یەکەم 2018
لینۆڤۆ بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Lenovo Z5S ئاشکرا کرد

لە ماوەی ڕابردوودا دەوترا کۆمپانیای لینۆڤۆ دەیەوێت مۆبایلە نوێیەکەی کە Lenovo Z5Sـە ڕابگەیەنێت لە بەرواری 6/12/2018 بەڵام بینیمان کۆمپانیای ناوبراو لەم بەروارەدا مۆبایلەکەی ڕانەگەیاند، هەر بۆیەش گەر ئارەزووی زانینی بەروارەکەی دەکەیت ئەوا بە فەرمی لینۆڤۆ ڕۆژی ڕابردوو بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد کە ئەویش لە 18/12/2018 دەبێت، شایەنی باسە Lenovo Z5S لە مانگی ڕابردوودا دەرکەوت لەسەر ماڵپەڕی TENAAـی چینی ئەمەش دیزاینی مۆبایلەکەی ئاشکرا کرد.
مۆبایلەکە وا دیارە هەڵگری سێ کامێرا دەبێت لە بەشی پشتەوە لەگەڵ کامێرایەک کە لە بەشی پێشەوەیە و ناوەڕاستی ڕوونماکەش چاڵێک لە خۆدەگرێت لەگەڵ ئەوەشدا خاوەنی هەستەوەری پەنجەمۆرە لە بەشی پشتەوە، سەبارەت بە تایبەتمەندیەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا زانیاری کەمی لە بارەوە ئاشکرا کراوە بە شێوەیەک پێشبینی دەکرێت خاوەنی ڕوونمایەک بێت بە قەبارەی 6.39 ئینج لەگەڵ پڕۆسێسەرێکی هەشت ناوکی کوالکۆم و پاتریەک بە توانستی 3210 ملی ئەمپێر، سەرەڕای ئەمانەش کاردەکات بە سیستمی وەگەڕخەری ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری ZUI.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.