تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

6.8 ملیۆن وێنەی Privateی بەکارهێنەران لە فەیسبووک دیار کەوتن

وا دیارە کێشە ئاساییشییەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆتایی نایەن، کە هەندێکیان بەهۆی ئەپەکانیەوەیە کە بە لایەنی سێیەم ناسراون. فەیسبووک لە دواین ڕاپۆرتی هۆشداری ئاسایشی فەیسبووک، تێیدا ئاماژە دەکات بەوەی ٦,٨ ملیۆن وێنەی تایبەت (Private)ـی بەکارهێنەران لای ئەپەکانی فەیسبووک دیار کەوتوون، ئەو ئەپانەی کە بەکارهێنەر خۆی بەکاریان دێنێت و چالاکیان دەکات.

ئەو وێنانەن کە بارکراون(ئەپڵۆدکراون) بەڵام پۆست نەکراون، ئەمەش یەکێکە لە کەلێنەکانی دیکەی فەیسبووک کە ماوەی ٢ هەفتەی خایاندووە. لە ڕۆژی ١٣ی ٩ی ئەمساڵەوە تا ڕۆژی ٢٥. فەیسبووکیش بەهۆی فەرمانێکەوە لە ڕێگەی لینکێکەوە بە بەکارهێنەر دەڵێت دەربارەی ئەوەی تووشی کێشەکە بوون یان نا، لێرەوە.

بۆ ئەوەی بە دوور بیت لەم کێشانە و چەندان کێشەی تر، ئەوا ئەو ئەپ و ماڵپەڕانە ناچالاک بکە کە زانیاری هەڕەمەکی دەربارەی هاوڕێیەتی و ڕێژەی خۆشەویستی و زۆرێکی دیکە…پێ دەڵێن چونکە تەنیا زیانە. بڕۆ بەشی Setting و پاشان Apps and Website، ئەو ئەپ و ماڵپەڕە نامۆیانە دیاری بکە و بیان سڕەوە.

17 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498