تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 17, كانونی یه‌كه‌م 2018

Tumblr گەڕاوەتەوە کۆگای ئەپ ستۆر؛ بەڵام بە بلۆککردنی ناوەڕۆکە سێکسییەکان

تۆڕی کۆمەڵایەتی تەمبلر لەو شوێنانەیە کە ناوەڕۆکی پۆڕنی زۆری تێدایە، لە ئێستا و لە ڕابردووش، کە هەر بەهۆی ئەم هۆکارەش لە ماوەی ڕابردوودا لە کۆگای ئەپ ستۆری ئەپڵ سڕایەوە. بووە جێی نیگەرانی کۆمپانیای تەمبلر چونکە هۆکاری سڕینەوەی ئەپەکەیان لە کۆگاکەدا ڕوون نەبوو، هەرچەندە هەمووان بۆ ناوەڕۆکە سێکسییەکانی تۆڕەکە دەچوون. بەڵام دوای مانگێک ئێستا تەمبلر گەڕاوەتەوە کۆگای ئەپ ستۆر و بەردەستە. ئەمەش بە مەرجی بلۆککردنی هەموو ناوەڕۆکە پۆڕنەکانی تۆڕەکە.

بیانووی تەمبلر بۆ ئەم ناوەڕۆکانە ئەوەیە کە ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕەکەدا بڵاو دەکرێنەوە، ئەوا هێشتا لە بنکەی زانیاری (داتابەیس) تۆمار نەکراون بۆیە نەسڕاونەتەوە، ئەگەر نا تەمبلر خاوەن فلتەری خۆیەتی بۆ ئەو ناوەڕۆکانەی کە بڵاو دەکرێنەوە.

هێشتا لە ئەپ ستۆردا ئەپەکە بۆ کەسانی تەمەن +١٧ دیاریکراوە، کە ئەمەش دەگەڕێنێتەوە بۆ ناوەڕۆکی نەگونجاو. کە ئەمەش کەمێک ناڕوونە بەوەی دیار نییە ئەم ناوەڕۆکە نەگونجاوانە ماون یان نا.

بۆچونی تۆ