تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان
17, كانونی یهكهم 2018
فەیسبووک چەند تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ کامێرای مێسنجەر زیاد کرد

فەیسبووک چەندین تایبەتمەندی نوێی بۆ کامێرای ئەپی نامەبەری خۆی “مێسنجەر” بەردەست کرد، کە ئەوانیش تایبەتمەندییەکانی دانانی ئیمۆجی جوڵاو بۆ ڤیدیۆکان و تەڵخکردنی پشت و نەرمکردنی دەموچاوی وێنەگرن.
ئێستا لە کامێرای مێسنجەر ٥ بەش هەیە کە normal mode, plus video, text, boomerang and selfieـن، بەشە نوێیەکە boomerangـە. لێرە دەتوانیت ئیمۆجی جوڵاو بخەیتە سەر ئەو شوێنەی ڤیدیۆی دەگریت، هاوشێوەی سناپچات.

تایبەتمەندی تەڵخکردنی پشتەوەی وێنەگریش لە بەشی سێڵفییە و بەشێوەیەکی سادە دەموچاوی وێنەگر دەهێڵێتەوە و دەوروبەری تەڵخ دەکات. ئەمە جگە لەوەی بە پێی حەزی بەکارهێنەر دەموچاوی وێنەگر لوس و ڕێک دەکات. ئەم تایبەتمەندییە نوێیانە لای تۆ زیاد بووە؟ ئەگەر نا ئەپی مێسنجەر نوێ بکەوە.
وە فەیسبووک دەڵێت ئیستا بەکارهێنەر دەتوانن وێنە هەڵبژێرن و لە ڕێگەی مێسنجەرەوە فلتەر(کاریگەر)ی لێبدەن و بۆ هاوڕێیانیان بنێرن.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.