10
هەواڵ 23, كانونی یه‌كه‌م 2018

نرخی داواکردنی پێشوەختەی مۆبایلی Galaxy A8S ئاشکرابوو

کۆمپانیای سامسۆنگ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا هەستا بە ڕاگەیاندنی مۆبایلی Galaxy A8S کە دەبێتە یەکەم مۆبایل لە جیهاندا خاوەنی چاڵی ڕوونما بێت، بەڵام نرخی ئەم مۆبایلە ناوازەیە ئاشکرا نەکرابوو هەتاوەکو لە ماوەی ڕابردوودا بە فەرمی نرخی Galaxy A8S ئاشکرا کرا و لە ئێستاشدا بەردەستە بۆ داواکردنی پێشوەختە لە ماڵپەڕی JD.com ـی چینی بە نرخی 2999 یوانی چینی واتە کەمتر لە 450$ دۆلاری ئەمریکی.

وەک وەبیرهێنانەوەیەک لە بارەی تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە ئەوا یەکەم مۆبایلە لە جیهاندا کە خاوەنی چاڵی ڕوونمایە و کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە لەگەڵ ئەمانەشدا ڕوونمای مۆبایلەکە بە Infinity-O ناودەبرێت و ڕوونیەکەی +FullHDـیە، هەروەها Galaxy A8S لە ڕووکاری پشتەوەی هەڵگری سێ کامێرایە و لە تەنیشت کامێراکەشدا هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە.

گرنگترین تایبەتمەندیەکانی:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Snapdragon 710
  • ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
  • بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە هەتاوەکو 512 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ بە کراوەی هاوێنەی f/2.0
  • کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 24+10+5 مێگاپێکسڵ
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0
  • توانستی پاتری: 3400 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات
  • دەرچە: Type-C
  • ڕەنگ: شین و خۆڵەمێشی و سەوز
  • پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیر کراوە لە بەشی پشتەوەی ڕوونما
  • نرخ: بۆ داواکردنی پێشوەختە بەردەستە بە نرخی 450$ دۆلار
تاگەکان Galaxy A8S
بۆچونی تۆ