هەواڵ
28, كانونی یهكهم 2018
چەند وێنەیەکی دزەپێکراو دیزاینی مۆبایلی Nokia 9 پشت ڕاست دەکاتەوە

وا دیارە بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی Nokia 9 نزیک دەبێتەوە، هەرچەندە هەتاوەکو ئێستا هیچ زانیاریەکی فەرمی نییە لە بارەی بەرواری بە فەرمی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکە لە لایەن کۆمپانیای HMD Global Oyـەوە، لە بارەی دیزاینی مۆبایلەکە پێشبینی دەکرێت لە بەشی پشتەوەی خاوەنی پێنج کامێرا بێت و هەڵگری نیشانەی بازرگانی PureView بێت، هەر لەم بارەیەشەوە ئەمڕۆ وێنەی چەند بەرگێکی پارێزەری Nokia 9 دزەپێکران.
هەروەک لە وێنەکاندا دەردەکەوێت دیزاینی پارێزەرەکان یەکدەگرێتەوە لەگەڵ شێوەی پێشبینیکراوی مۆبایلەکە کە لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی پێدرابوو خاوەنی پێنج کامێرا دەبێت، لە بەشی پشتەوەی پارێزەکان حەوت چاڵ دەردەکەوێت، پێنجیان دەگەڕێتەوە بۆ کامێرای مۆبایلەکە و دووانەکەی دیکەشیان شوێنی فلاشی LED و لێزەری جەختکەرەوەی خۆکارانەیە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.