ئەپڵ

ئەپڵ بەرهەمهێنانی iPhone XS Max کەم دەکاتەوە بۆ نیوە

بەپێی نوێترین ڕاپۆرتی Citi research لە ماوەی ٣ مانگی سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەپڵ بەرهەمهێنانی بەرزترین ئایفۆنی بە ڕێژەی ٤٨٪ کەم دەکاتەوە، ویلیام یانگی Citi research پێشبینی دەکات بەرهەمهێنانی ئایفۆن لەو ٣ مانگەدا لە ٥٠ ملیۆن دانەوە کەم بکرێتەوە بۆ ٤٥ ملیۆن و زۆرینەی کەم کردنەوەکەش لە مۆدێلی XS Max بێت.

ویلیام تاکە شارەزا نییە کە پێی وابێت بەرهەمهێنانی ئایفۆن کەم دەکرێتەوە لە چارەکی یەکەمی ٢٠١٩، چەند ڕؤژێک لەمەوبەر جون ژانگی Rosenblatt ڕایگەیاند پێشبینی دەکات لەو چارەکەدا بەرهەمهێنانی ئایفۆن بە بڕی ٤ ملیۆن دانە کەم بکرێتەوە، بەڵام ئەو پێی وایە زۆرینەی کەم کردنەوەکە(٢.٥ ملیۆن دانەی) لە مۆدێلی XR دەبێت نەوەک XS Max.

 

 

سەرچاوە:

29 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
239