سامسۆنگ

گالەکسی S10 لە وێنەیەکی دزەپێکراوی نوێ دیار دەکەوێت

چەندین جارە وێنەکانی گالەکسی S10ـی داهاتوو دزەی پێدەکرێت و ئەمڕۆش وێنەیەکی ڕاستی لە مۆبایلەکە لە ئینتەرنێت بڵاو بووەتەوە. مۆبایلەکە بە ٣ جۆری جیاواز نمایش دەکرێت کە ئەوانیش گالەکسی S10ـی ئاسایی و پڵەس و لایتن.

چەندین زانیاری پێشىینیکراو دەربارەی مۆبایلەکە هەیە، ئەوەی هەیە لێرە بیخوێنەوە:

ئەم وێنە نوێیە تەنیا دواوەی گالەکسی S10 دیار دەخات، کە وەک ئەوە دیارە ٣ کامێرای هەبێت، بە پێی پێشبینییەکانیش ئەم مۆبایلە ٣ کامێرایە جۆری پڵەسەکە بێت، وە ئەوەی لای ڕاستیش گالەکسی S10ـی ئاسایی بێت.

samsunggalaxys10 main Samsung Galaxy S10

گالەکسی S10 مۆبایلی دەیەمین ساڵی سامسۆنگ دەبێت، وە مۆبایلی 5G کۆمپانیاکە دەبێت. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی ٢ی ساڵی ٢٠١٩ لە کۆنگرەی جیهانیی مۆبایل ئاشکرا بکرێت.

سەرچاوە :

31 كانونی یه‌كه‌م، 2018
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498