هواوەی 5, كانونی دووه‌م 2019

چەند وێنەیەکی هواوەی P30 دزەیان پێ کرا

هواوەی لە ساڵی ڕابردوودا چەندان بەرهەمی نوێی نمایشکرد، یەکێک لەو بەرهەمانە مۆبایلی هواوەی P20 و P20 Pro بوون. بۆ ئەمساڵیش کۆمپانیاکە دەیەوێت نەوەیەکی نوێ لە زنجیرەی P نمایش بکات. چەند وێنەیەکی دزەپێکراو لە لایەن پێگەی 91mobiles دیزاینی مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی بە ناوی P30 ئاشکرا دەکات.

وێنە دزەپێکراوەکان دەری دەخەن یەکێک لە ڕەنگەکانی مۆبایلەکە ڕەنگی تێکەڵاو دەبن کە پێک دێن لە شین و سەوزی تێکەڵاو. هەروەها مۆبایلەکە خاوەن نۆچی دڵۆپەیی دەبێت لەسەر ڕوونمایەکەی کە کامێرای پێشەوەی تێدا جێگیر کراوە. بەڵام هەستەوەری پەنجەمۆر لە ڕووی پشتەوەی ڕوونماکەدا دەرناکەوێت و ڕەنگە مۆبایلەکە خاوەن هەستەوەری پەنجەمۆری سەر ڕوونما بێت.

لە ڕووی پشتەوەی مۆبایلەکەدا ٣ کامێرا بەدی دەکرێت، کە بە پێی پێشبینییەکان بێت کامێرا سەرەکییەکەی ٤٠ مێگاپێکسڵ دەبێت و توانای نزیک کردنەوەیان ٥ ئەوەندە دەبێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە توانای نزیک کردنەوەی کامێرایەکانی هواوەی Mate 20 Pro ٣ ئەوەندەیە.

مۆبایلەکە خاوەن ڕوونمایەکی ٦ ئینج دەبێت و پڕۆسێسەری Kirin 980 ـی لەسەر جێگیر دەبێت، هەروەها وەشانی EMUI 9.0 (بنچینە کراو لەسەر Android 9.0 Pie) ـی لەسەر جێگیر دەکرێت. لەگەڵ ئەوەشدا مۆبایلەکە خاوەن دەرچەی بیستۆک دەبێت.

تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەک دەربارەی نرخ و ڕێکەوتی بەردەستکردن و ڕەقەکاڵا و بەشەکانی دیکەی مۆبایلەکە بەردەست نییە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە کۆتاییەکانی مانگی داهاتوودا مۆبایلەکە نمایش بکرێت.

ڤیدیۆیەک لەسەر وێنە دزەپێکراوەکان: 

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ