یاری
9, کانوونی دووەم 2019
نوێکاریەک ڕەوانەی یاری Fortnite کرا و چەند تایبەتمەندیەک بۆ یاریەکە زیاد کرا

ستۆدیۆی Epic Games ڕۆژی ڕابردوو هەستا بە ڕەوانەکردنی نوێکاریەک بۆ یاری فۆرتنایت و نوێکاریەکەش جێگرەوەی وەشانی 7.10ـیە و کۆمەڵێک گۆڕانکاری بۆ یاریەکە زیاد کراوە و هەندێک شتیش لە یاریەکە لابراوە.
گرنگترین نوێکاریەکان:-
- Suppressed Sniper Rifle بۆ یاریەکە زیاد کراوە، هەروەک لە ناوەکەیدا دیارە نیشانە شکێنێکی بێدەنگە و هەمان جۆری نیشانە شکێنی Bolt Actionـی هەیە و دەتوانیت لەسەر زەوی یاخود لە Vending Machines و Supply Drops بیاندۆزیتەوە، بە دوو جۆریش بەردەستە ئەوانیش Epic و Legendaryـیە
- Six Shooter و جۆرەکانی Common و Uncommon و Rare سڕاونەتەوە لە Burst Assault Rifleـدا و چەکی Dual Pistolsـیش دووبارە زیاد کراوەتەوە
- گۆڕانکاری ئەنجامدراوە لە Dynamite و Boom Box و فڕۆکەی X-4 Stormwing
تێبینی:
- ئەگەر یاریەکەت کردەوە ئەوا دەبینیت سەرجەم گۆڕانکاریەکان زیاد بووە، واتە نوێکاریەکە پێویست بە داگرتن ناکات، یاریەکەش بەردەستە بە خۆڕایی لەسەر ئامێرەکانی کۆمپیوتەر و پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و نێنتێندۆ سویچ و مۆبایلە زیرەکەکان، دەتوانیت لە ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیاوە یاریەکە دابگریت.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.