گووگڵ
10, کانوونی دووەم 2019
گووگڵ کڕۆم دەست دەکات بە بلۆککردنی ڕیکلامە بێزارکەرەکان لە مانگی حەوتەمی داهاتووەوە

ساڵی ڕابردوو وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم دەستی کرد بە بلۆککردنی ڕیکلامە بێزارکەرەکان لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بەڵام لە ئێستادا وا دیارە لە بەرواری 7/7/2019ـەوە ئەم تایبەتمەندیە بەردەست دەکات لە هەموو جیهاندا، لەگەڵ ئەوەشدا گووگڵ لە ژێر ناوی ڕێککەوتنێک بۆ ڕیکلامی باشتر پشت دەبەستێت بە هەندێک پێوەر بۆ هەڵبژاردنی ئەو ڕیکلامانەی فێل لە بەکارهێنەر دەکەن لە نێوانیشیاندا ئەو پەنجەرانە دەگرێتەوە کە لە پڕدا بە ڕووی بەکارهێنەر دەکرێنەوە یان ئەو ڤیدیۆیانەی خۆکارانە هەڵدەستێت بە کارپێکردنی دەنگ.
سەرەڕای ئەوەش گووگڵ هەوڵیداوە ئاگاداری ئەو ماڵپەڕانە بکاتەوە کە پشت بەم جۆرە ڕیکلامانە دەبەستن و زۆرینەشیان ڕازیبوونی خۆیان لەم بارەوە ڕاگەیاند بەڵام ڕێژەی تەنها لە سەدا 1%ـشیان پێویستی بە پێداچوونەوە بە ڕیکلامەکاندا هەبووە و لە ئەنجامیشدا لە ڕێگەی ئەم تایبەتمەندیەوە ڕیکلامەکان بلۆککران، هەروەها گووگڵ دەڵێت ئەم تایبەتمەندیە تەنها بۆ پاڵاوتەکردنی ڕیکلامەکان نییە بەڵکو بۆ دروستکردنی وێبێکی باشترە بۆ بەکارهێنەران بە مانای ئەوەی ڕیکلامی بێزارنەکەر و گونجاو پیشان بەکارهێنەر بدات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.