10
هەواڵ 11, كانونی دووه‌م 2019 بۆچوون

ویکیپیدیا وەرگێڕی گووگڵ بەکاردەهێنێت بۆ وەرگێڕانی بابەتەکان

ئامانجی سەرەکی پێگەی ویکیپیدیا تێگەیاندنی گشت بەکارهێنەرانە زمان و نەتەوە جیاوازەکانیەتی لە بابەتەکانی، بەڵام ڕەنگە زۆربەی کات ئامانجەکەی نەپێکێت بەهۆی هەڵەی وەرگێڕەکانی لە کاتی وەرگێڕانی بابەتەکان بۆ سەر زمانە جیاوازەکان لە ئینگلیزییەوە، هەر بۆ ئەم مەبەستە ئەمڕۆ دامەزراوەی ویکیمیدیا کارێکی هاوبەشی لەگەڵ گووگڵدا ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنانی ژیری دەستکردی وەرگێڕانی گووگڵ لە نێو پێگەکەیدا.

وەرگێڕی گووگڵ لە نێو پێگەی ویکیپیدیادا یەکدەخرێت بۆ وەرگێڕانی بابەتەکان بە خۆڕایی، ئەمەش وا دەکات بابەتەکان بە باشترین شێوە وەربگێڕدرێن و خوێنەران لێیان تێ بگەن. بەمەش هەردوو وەرگێڕی گووگڵ و وەرگێڕی سەرچاوە کراوەی Apertium دەتوانن زیاتر لە ٤٠٠.٠٠٠ بابەت لە ویکیپیدیادا وەربگێڕن.

بە زیاد کردنی وەرگێڕی گووگڵ بۆ ویکیپیدیا، پێگەکە پشتگیری ئامرازی وەرگێڕانی بۆ ١٥ زمانی دیکە زیاد کرد لەوانە؛ (کوردی-کرمانجی، هاوسا، یۆروبا، زۆلۆ) و ژمارەی ئامرازەکانی وەرگێڕانی پێگەکە بووە ١٢١ زمان.

لەمەودا نووسەران و دەستکاریکەرانی بابەتەکانی ویکیپیدیا دەتوانن وەرگێڕان بۆ بابەتەکانی پێگەکە بکەن لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ ئەو زمانەی کە مەبەستیانە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ